28/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆغڵو: دیاربه‌كر له ئێمه تێده‌گات و ئێمه‌ش له‌دیاربه‌كر تێده‌گه‌ین
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو ،سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ، له پێنجه‌مین گۆنگره‌ی پارته‌كه‌ی له شاری دیاربه‌كر گوتارێكی پێشكه‌ش كرد، تیایدا روونیكرده‌وه كه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان حه‌زره‌تی مه‌ولانای شاری قونیا و زاناكانی دیاربه‌كر ناكه‌ن و دەڵێت، هەموومان لە كۆڵانەكانی دیاربەكردا پێكەوە هەنگاو دەنێین.
وەك تاكی یەكسانی نەتەوەكەمان لە دیاربەكر، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و لە سەرانسەری جیهاندا دەست لە نێو دەستی یەكتر به‌رده‌وامی بە كاروانی خۆمان دەدەین، نەوەكانی ئەرتوغروڵ گازی و سەلاحەدین ئەییوبی هەڵدەستنەوە، لە دژی دووبەرەکیی و ئاژاوە و لە بەرامبەر ئەوانەی داوای شەڕ و ئاژاوە دەكەن پشت بە ئاشتی، برایەتی، توركیای نوێ و رۆژهەڵاتی نوێ دەبەستن.
ئه‌گه‌ر زیان به تاڵێ پرچی برایه‌كی دیاربه‌كر بگات و دڕكێك بچێته پێیه‌وه ئه‌و دڕكه‌كه ده‌چێته ناخمانه‌وه. ئه‌و ته‌له پرچهش وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی پیرۆز ده‌یپارێزین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه قۆناغی چاره‌سه‌ریی وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی ده‌ستی پێ كردووه و هەتا سه‌ركه‌وتنی كار ده‌كه‌ن و گوتی: 30 ساڵه له‌رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا، باكوور و باشووری وڵات دایكان به‌خه‌می منداڵه‌كانیانه‌وه ده‌گرین. ئێمه پێداگرین له گۆڕینی ئه‌م قه‌ده‌ره. هه‌روه‌ها پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ده‌ری خه‌ڵك له‌گه‌ڵ قه‌ده‌ری خۆمان بكه‌ین به‌یه‌ك.