نوێنەری ئێزدیەكان لە پەرلەمانی عێراق رەخنەی توند لە نوجێفی دەگرێت
28/01/2015 نوسەر: bzavpress

نوێنەری ئێزدیەكان لە پەرلەمانی عێراق رەخنەی توند لە نوجێفی دەگرێت

ڤیان دەخیل ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، ئوسامە نوجێفی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق بۆچی هەڵهات لە موسڵ كاتێك داعش هات، كاتێك هەزارن ئێزدی كوژران، تاوانیان بەرامبەر دەكرا و تاڵان دەكران ئافرەتەكان لە بازاڕەكان دەفرۆشران.

وتیشی "لەئێستادا دێنە دەنگ لەسەر ئێزدیەكان كاتێك پێویست بوو بێدەنگ بوون، لەسەر هەندێك شتی لاوەكی دێنە دەنگ".

دەخیل، پێشیوایە، نوجێفی زۆر سیاسیانە قسەدەكەن لەسەر رزگاكردنی ئێزدیەكان، لە كاتێكدا گوندە عەرەبیەكان داعشیان دەپاراست.