بۆ یه‌كه‌مینجار له‌توركیا، پارتێكی كوردی به پاشگری كوردستانه‌وه دامه‌زرا.
ئه‌مرۆ له‌شاری هه‌ولێر پارتێكی كوردی به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی لاوانی كوردستان) كه چالاكییه‌كانی له‌توركیا ده‌بێت راگه‌یه‌نرا.
به‌پێی وته‌ی سه‌رحه‌د ماردینی سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه، پارته‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی توركیاوه مۆڵه‌تی پێدراوه‌و ئامانجیان گرنگیدانه به مێژوو و زمان و ئه‌ده‌بی كوردی.
سه‌رۆكی ناوبراو له‌میانی لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه پێشتر نیازی ئه‌وه‌یان هه‌بووه رێكخراوێك دابمه‌زرێنن، به‌ڵام دواتر بریاری پێكهێنان و دامه‌زراندنی پارتێكیاندا.
ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره له‌مێژووی توركیای پاش رووخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، پارتێكی كوردی به پاشگری كوردستانه‌وه دابمه‌زرێت.
د.ع