29/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەسەد ده‌ستوری عیراق ده‌ستورێكی تائیفیه
له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری فۆرن ئه‌فیرز-ی ئه‌مریكی ، ئه‌سه‌د رایگه‌یاندوه كه هۆكارێكی گرنگ هه‌یه له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی له‌عیراق روویداوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پۆل بریمه‌ر حاكمی مه‌ده‌نی له عیراق ده‌ستوری بۆ ده‌وڵه‌ت دانه‌ناوه، به‌لكۆ ده‌ستوری بۆ گروپ و لایه‌نه‌كان داناوه‌و ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كان، وتیشی: ده‌ستوری عیراق ده‌ستورێكی تائیفیه.
سه‌رۆكی سوریا ئاماژە بەوەش دەکات كه كاتێك باس له‌ده‌ستورێكی تائیفی ده‌كرێت، ئه‌وه ده‌ستور نییه، وتوشیه‌تی كه سوپای سوریا سه‌رباری ئه‌و هه‌موو گوشار‌و جه‌نگه‌و به‌شداریكردنی 10 ده‌وڵه‌ت دژی سوریا و پشتیوانیكردن له گروپه چه‌كداره‌كان، به‌ڵام ئێمه ده‌ستورێكی عه‌لمانیمان هه‌یه.