دەمیرتاش: ئەردۆگان بۆ دژایەتیكردنی كورد پشتیوانی‌ داعش دەكات
29/01/2015 نوسەر: bzavpress

دەمیرتاش: ئەردۆگان بۆ دژایەتیكردنی كورد پشتیوانی‌ داعش دەكات

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاند پارتی دادو گەشەپَدانی فەرمانڕەوای تورکیا لەپێناو دژایەتیکردنی کوردا، پشتیوانییەکەی گەورە لە تاقمی چەکدارانی داعش و بەرەی نوسرە دەکات و وتیشی، پێناچێت بە ئاسانیش دەستبەرداری ئەو ھەڵوێستەی ببێت.

 دەمیرتاش ، لەكۆنفڕانسێكدا رایگەیاندوە "ئەردۆگان‌و پارتەكەی خۆشحاڵ نیین بە رزگاركردنی كۆبانی لەماوەی رابردوودا یەك وشەیی بۆ ئەو شارە نەوتووە، لەكاتێكدا جیهان بۆ كۆبانی خەمبار بوو".
ئاماژەی بەوەش دا کە بەمدواییە مەترسییەکاتی حکومەتی تورکیا لە ئاشکرابوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ داعش زیادیکردووە، ھاوسەرۆکی ھەدەپە لەوبڕوایەشدایە کە لە ئایندەدا داعش کێشەی زۆر بۆ تورکیا دروست بکات.