هێزەکانی پێشمەرگە لە باکووری موسڵ لە پێشڕەویدان
30/01/2015 نوسەر: bzavpress

هێزەکانی پێشمەرگە لە باکووری موسڵ لە پێشڕەویدان

هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە باكوری شاری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا لە پێشڕەوی دان.

 بەهجەت تەیمور فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی  رایگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگە لە باكووری شاری موسڵ هەڵمەتێكیان دەست پێ كردوە و كۆنتڕۆلی رێگاكانی نێوان موسڵ و تەلەعفەر و زومار و شنگالیان بە دەستەوە گرتووە.
تەیمور وتیشی: هێزەكانی  داعشیان ناچار بە پاشەكشە كردوە و ئێستاش بەو چەك قورسە نوێیانەی كە بۆیان ناردووین بە خێرایی لە پێشڕەوی داین.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزی پێشمەرگە لە ناوچەكانی زومار و شنگال و سەنون سەركەوتنی باشی وەدەست هێناوە.