دراكۆلا و موحەممەد فاتیح  لەنێوان شێواندن و ڕاستیدا
30/01/2015 نوسەر: bzavpress

دراكۆلا و موحەممەد فاتیح لەنێوان شێواندن و ڕاستیدا

دراكۆلا و موحەممەد فاتیح

لەنێوان شێواندن و ڕاستیدا

......................................

دراكۆلا چیرۆكێكی ترسناكە كە لەلایەن نوسەری ئینگلیزی "برام ستوكر"ەوە لە دەورانی فیكتۆریا نوسراوە لە ساڵی 1897 كە "فلادی سێیەم"ی پاشای رۆمانیا كە دەكاتە (دراكولا) دەبێتە "كوڕی شەیتان" لەگەڵ هەڵگرتنی نازناوی بنەماڵەكەیان "دراكول". لە ئێستاشدا و ساڵی پار 2014لەلایەن دەرهێنەری ئەمریكی "غاری شور" وەكو یەكەم كاری دەرهێنانی بە جۆرێك لە جۆرەكان هەمان ئەو سیناریۆیەی بۆ ئەو كەسایەتیە كێشراوە دوبارە كرده وه به ناوی  dracula untold

"وێنەیەكی كێشراو لەسەر دڕندەیی دراكۆلا لە سەرچاوە بیانیەكاندا كە وێنەی دراكۆلایە خواردن دەخواو دیلەكانی جەنگی لەبەردەمدا دەكوژن بە توندترین سزا الخازوق" 

فیلمەكە باس لە هاتنی عوسمانیەكان دەكات بۆ شانشینی رۆمانیا "ترانسلڤانیا" بۆ وەرگرتنی سەرانە و پێدانی 1000مناڵی مەسیحی بۆ سوپای ئینكشاری. بەڵام "دراكۆلا" كە پێشتر و لەگەڵ محمد فاتیح بە مناڵی بەیەكەوە گەورە بون لە دەرباری عوسمانی  ڕازی بەمە نابێت و شەڕ هەڵدەبژێرێ بۆ ئەمەش تەواوی نوێنەرەكانی سوڵتان دەكوژێ. بەڵام دراكۆلا لەبەر ئەوەی هێزێكی وای نیە بۆ ڕوبەڕوبونەوە بۆیە پەنادەباتە بەر هێزی تاریكی و شەیتان دۆستی و پەیمانی لەگەڵ دەبەستێ‌ تاوەكو سەری بخات بەسەر عوسمانیەكاندا، بۆ ئەمەش خوێنی شەیتان دەخواتەوە و بەپێی ئەمەش دەبێ لە ماوەی 3رۆژدا زاڵ ببێت بەسەر ئەو هێزەی عوسمانیەكاندا و دووری بگرێت لە خواردنی خوێن بەمەش لە دوای سێ رۆژەكە وەكو خۆی لێدێتەوە و هێزە شەیتانیەكەی تیا نامێنێ بەڵام ئەگەر نەیتوانی ئەوە شەیتان لە ئەشكەوتەكەی دێتە دەرو سەرتاپا جیهان نقومی كوشتار دەبێ چونكە خوێنمژینەكەی دەبێتە هەتاهەتایی...  ئەوەیە لە جەنگی پێش كۆتایدا ژنی كراكۆلا لە بەرزایی قەڵاكەوە لەلایەن یەكێ‌ لە سەربازەكانەوە دەخرێتە خوارەوە و دراكۆلاش فریای رزگاركەوتنی ناكەوێ‌ ئەو بەڵێنەش كە بە شەیتانی داوە كە لەماوەی 3رۆژدا كۆتایی بەو شەرە پێنێ ناتوانێ‌ بۆیە ژنەكەی داوای لێدەكات خوێنی ئەو بخوات و بە فریای مناڵەكەیان بكەوێ‌ تا نەكەوێتە دەست دوژمنانی "عوسمانیەكان" ئەویش ئەو كارە دەكات. بەڵام تا ئەو كاتە قەلاكەی هەموو وێران دەكرێ‌ و سەرتاپای خەڵكەكەی جگە لە جەند ئافرەتێك و پیرە پیاوێك و چەند كەسێكی دی تێكرا دەكوژرێن. دراكۆلاش خوێنی خۆی دەداتە ئەوانەی ماون بە نیەتی تۆڵەسەندنەوە. ئەوەیە بە خۆی و ئەوانەی توشی كردون بە خوێن مژی ڕودەكەنە سوپاكەی عوسمانی و تێكرایان توش دەكەن و لەناویان دەبەن و مناڵەكەشی رزگار دەكەن. بەڵام هەموان هەڵدەستنەوە و بەرەو ڕوی دێنەوە لەوێدا مناڵەكەی دەداتە دەست راهیبێك و بۆ ئەوەی رزگاری بكات و پاشان بەری خۆر لادەبات و هەموان كە توش بون دەبنە ئێسك و پروسك و لەناو دەچن. بەڵام لە كۆتایدا سەردەمی ئێستامان نیشان ئەدا كە لەیەكێك لە شەقامەكاندا دراكۆلا "فلاد" دەچێتە لای خانمێ‌ كە لە خێزانەكەی خۆی دەچێ و هەمان شەیتانیش بەرامبەریانەو دەڵێ بێڵە با یاریەكان دەست پێبكات.

قسەكانمان لەسەر فیلمەكە چیە؟

ئەم فیلمە وا نیشانی ئەدا تورك خوینمژە، داگیركەرە، ... بەڵام بەدەستی تورك "عوسمانیەكان" تەنها یەك كەس بریندار ئەكرێ‌ بەڵام یەك سوپا كە 100000زیاترە لەلایەن یەك كەسەوە دەكوژرێ. ئەم فیلمە بە حساب لەپێناوی نیشتمانیدا وا دەكات بەڵام خۆی خەڵكی نیشتمانەكەی دەكاتە خوێن خۆر. ئەم كەسە "دراكۆلا" هاوپەیمانی عوسمانی كە سەرانەی ساڵانە و 1000مناڵە بەپێی فیلمەكە قبوڵ ناكات بەڵام شەیتان دۆستی قبوڵ دەكات كە هەموو ئاینەكان و لەسەروی هەموشیەوە مەسیحی رەفزی كردووە. هەروەها ناوبردنی تورك تورك وەكو رەمزی موسڵمان و بەوەحشی نیشاندانی لە كاتێكدا ئەوەی خوێنمژ و خوێن خۆرە دراكۆلایە. ئەمە جگە لەوەی ئەم فیلمە پریەتی لە دیمەنی ترسناكی خوێنمژی و ترسناك كە بۆ مناڵ و هەرزەكار یەكجار مەترسیدارە و دواجاریش هیچ ئامۆژگاری و هیچ ئەنجامێكی جوانی نەدا پێمان جگە لە بە چاك نیشاندانی هێزی تاریكی و شەڕ و شەیتان و خراپ نیشاندانی زیو و رەنگی سپی و كۆتر و هێزی خەیر.

ڕاستی مێژویی دراكۆلا و موحەممەد فاتیح

دراكۆلا (1431-1476)ز،كە ناوی (فلادی سێیەم)ە، فەرمانرەوای رۆژهەلاتی ئەوروپا بوو، بە تایبەتی وڵاتی "رۆمانیا" هاوسەردەمی زیرەكترین و بەتواناترین سولتانی عوسمانی "محمد فاتیح" بوو. سولتان فاتیح چەندجار بانگێشتی كرد بۆ ئیسلام یان جزیە بدات لەگەڵ ئەوەی قورئانی خوێندوە و زمانی توركی و عەرەبی دەزانی بەڵام باوەری بە دینی ئیسلام نەهێنا و بووە دوژمنی سەرسەختی موسڵمانەكان بەڵام هەردوو خوشك و براكەی موسڵمانبون و چونە پاڵ سوپای موسڵمانانەوە. محمد فاتیحیش بۆ ئەو مەبەستە چەند جار شەری لەگەلدا كرد كە لەشەرێكدا زەبرێكی یەكجار گەورەی لە موسڵمانەكاندا و 20000هەزار عوسمانی كوشت. هەربۆیە موسڵمانەكان سوربون لەسەر كوشتنی بەلام بۆی نەكوژرا تا رزگاری بۆ خەلكی ئەوروپا بێنێ. تا دواجار بە پیلانێكی تۆكمە و بە نهێنی خەلكی ناردە كۆشك و كوشتیان و سەرەكەیان هێنایەوە بۆ ئیستەنبوڵ و دوو مانگ هەڵیانواسی وەكو دوژمنی سەرسەختی موسڵمانان و ئەنانیترین پیاوی جیهان. ئەم پاشایە بكوژی سەدان هەزار كەسە لە میللەتی خۆی و تەواوی ئەو دیلانەشی دەكوشت كە لە سوپای عوسمانی دەكەوتە دەستی بەبێ هیچ رەحم و بەزەییەك. دراكۆلا كە بە یەكەم كەسایەتی خوێن خۆر ئەژمار دەكرێ‌ لە یەكێ‌ لە نامەكانیدا بۆ (كورفینوس)ی پاشای مەجەر دەڵێ: "جوتیارەكانی ئوبكیتزا و نوڤیسلو بكوژە بە پیاو و مناڵ و پیر و ژنەوە تا ناوچەی دانوب و هەتا ساموڤیت و غیگن".

سەرچاوەكان:

1. روایە دراكولا "ویكیبپیدیا"

2. كیف تسبب محمد الفاتح فی خلق دراكولا؟: عبدالرحمن عیاش

3. محمد الفاتح و دراكولا: سایتی المیدان

4. عندما واجه محمد الفاتح الكونت دراكولا!: فراس عالم

5. فیلمی "دراكولا 2014"