31/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌هۆی مه‌ترسیی هێرشی داعشه‌وه كۆمپانیای گازی كه‌ركووك كاره‌كانی راوه‌ستاند
كۆمپانیاى گازى كه‌ركووك به‌مه‌به‌ستى پاراستنى گیانى هاووڵاتیان، كارى كۆمپانیاكه‌ی راگرت. ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنى ئه‌و كۆمپانیایه بووه له هێرشى داعش، چونكه كاتێك شه‌ڕ له مه‌لا عه‌بدوڵڵا نزیك بوویه‌وه، مه‌ترسیى ته‌قاندنه‌وه‌ى كۆمپانیاكه كراوه، بۆیه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى كۆمپانیا کارەکانی راوەستاند.
بەو پێ یەی داعش ده‌توانێت موشه‌ك له كۆمپانیاكه بدات، بۆیه ئه‌گه‌رهاتوو كۆمپانیاكه بكوژێنرێته‌وه، ئه‌گه‌ر موشه‌كیش به‌ر بۆڕییه‌كان بكه‌وێت به ئاسانى ده‌كوژێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له كاتى ئیشكردندا موشه‌كى به‌ركه‌وێت، ئاگر به‌رده‌داته ته‌واوى كۆمپانیاكه، ئه‌وه‌ش قورس ده‌بێت و زیانى بۆ كۆمپانیاكه ده‌بێت و، ئێستا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان كوژاوه‌ته‌وه.