له‌ژێر دروشمی (با هه‌موومان ببینه سێبه‌رێك بۆ هه‌ژاران) ڕێكخراوی سێبه‌ر بۆ هه‌ژارن لقی ده‌ربه‌ندیخان هه‌ستا به دابه‌ش كردنی زیاتر له 100 پاچه هاوكاری به‌سه‌ر خوێندكارانی هه‌ژار و فه‌قیر و شه‌هید و پێشمه‌رگه . هاوكارییه‌كان بریتی بوو له جلوبه‌رگ و پێداویستی قوتابخانه . هێمن والی ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه تایبه‌ت به بزاڤ پرێس ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ڕێكخراوه‌كه‌یان هه‌ستاوه به‌م سازدانی ئه‌م چالاكیه له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ، كه توانیویانه هاوكاری زیاتر له 100 خوێندكاری فه‌قر و هه‌ژار بكه‌ن . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دوپات كرده‌وه كه ئه‌م چالاكییه‌یان ته‌نها له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان نییه به‌ڵكو ئه‌م چالاكییه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی فراوان و له قه‌زاكانی تری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت .
هێمن والی ئه‌ندامی ڕێكخراوی سێبه‌ر بۆ هه‌ژاران ئه‌وه‌ش ووت كه ڕێكخراوه‌كه‌یان رێكخراوێكی خێرخوازی سه‌ربه‌خۆیه و كار ده‌كات له‌پێناو خزمه‌ت كردن و هاوكاری كردنی فه‌قیر و هه‌ژار و نه‌خۆشه‌كان ، هه‌ر بۆیه داوا له سه‌رجه‌م خێرخوازان و سه‌رمایه‌داران و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه هاوكار و پشتیوانی ڕێكخراوه‌كه‌یان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مان ببنه پردێك له‌نێوان ئه‌ان و فه‌قیر و هه‌ژار و نه‌خۆشه‌كان .