31/01/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كەشتیە نەوتەكەی هەرێم كەنارەكانی ئەمەریكای جێهێشت
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە كە كەشتیە نەوتەكەی هەرێم پاش مانەوەی بۆ ماوەی 6 مانگ لە كەناراوەكانی ئەمریكا لە كەنداوی مەكسیكدا دەستی بە جوڵەكردۆتەوەو ئەو كەناراوانەی ئەمریكای بەرەو گەروی جەبەل تاریق بەجێ هێشتوە.
هەر بە پێی زانیارییەكانی رۆیتەرز كەشتی یونایتد كلافارفت كە زیاتر لە یەك ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی باركردوە تا ئێستا بەهۆی گرفتە یاساییەكانیەوە بارەكەی بەتاڵ نەكردوەو كۆمپانیای بەكاربەری كەشتیەكەش هیچ فەرمانێكیان بۆ ئەو مەبەستە پێ نەگەیشتوە.
رۆیتەرز ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە كە رەنگە ئەو كەشتیە نەوتیە بەرەو ئاوەكانی دەریای ناوەراست و ووڵاتی یۆنان بگەرەێتەوە بەو پێیەی بنكە سەرەكیەكەی لەو ووڵاتەیە.