له‌ژێر دروشمی (با هه‌موومان ببینه سێبه‌رێك بۆ هه‌ژاران) ڕێكخراوی سێبه‌ر بۆ هه‌ژارن سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌ستا به دابه‌ش كردنی زیاتر له 150 پارچه هاوكاری به‌سه‌ر خوێندكارانی هه‌ژار و فه‌قیر و شه‌هید و پێشمه‌رگه .
جهاد حه‌سه‌ن به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه تایبه‌ت به بزاڤ ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند : له‌چوارچێوه‌ی كار و چالاكییه‌كانیان دا و له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا هه‌ستاون به ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ده‌وروبه‌ری له هاوكاری كردنی خوێندكاری شه‌هید و پێشمه‌رگه و فه‌قیر و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان . هاوكارییه‌كان بریتین له جلوبه‌رگ و پێداویستی قوتابخانه ، كه توانیویانه ئه‌م هاوكاریه دابه‌ش بكه‌ن به‌سه‌ر زیاتر له 150 خوێندكاری فه‌قیر و هه‌ژار و پێشمه‌رگه و شه‌هید . هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دوپات كرده‌وه كه ئه‌م چالاكییه‌یان ته‌نها له سه‌نته‌ری پارێزگاكه نییه به‌ڵكو ئه‌م چالاكییه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی فراوان و له قه‌زاكانی تری هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت .
جهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ڕێكخراوی سێبه‌ر بۆ هه‌ژاران ئه‌وه‌شی ووت كه ڕێكخراوه‌كه‌یان رێكخراوێكی خێرخوازی سه‌ربه‌خۆیه و كار ده‌كات له‌پێناو خزمه‌ت كردن و هاوكاری كردنی فه‌قیر و هه‌ژار و نه‌خۆشه‌كان ، هه‌ر بۆیه داوا له سه‌رجه‌م خێرخوازان و سه‌رمایه‌داران و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن كه هاوكار و پشتیوانی ڕێكخراوه‌كه‌یان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مان ببنه پردێك له‌نێوان ئه‌ان و فه‌قیر و هه‌ژار و نه‌خۆشه‌كان .