01/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ھیگڵ: پێویستە بۆ لەناوبردنی داعش هێزی وشکانی ڕەوانەی عێراق بکرێت
وەزیری دەست لەکارکێشاوەی بەرگری ئەمریکا "چاک ھیگڵ " لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیونیدا لەگەڵ کەناڵی ( سی ئێن ئێن)، رایگەیاند: پێویستە خوێندنەوە بۆ ھەموو بژاردەکان بکرێت لە عێراق بەناردنی ھێزی زەمینیش تەنانەت ئەگەر بەشداری شەڕیش نەکەن، بەڵام رۆڵێکی کاریگەریان دەبێت لە کۆکردنەوەی زانیاری ھەواڵگری و دیاریکردنی ئامانجەکانی گروپی چەکدارانی داعش.
ئەم لێدوانەی ھیگل لەکاتێکدایە کە ماوەیەک بەر لە ئێستاش (مارتن دێمپسی) سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا لە بەردەم گۆنگرێسی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەدا کە، ھێزەکانی ئەمریکا پێویستیان بەوە دەبێت کە رۆڵێکی گەورەتر بگێرن لەناو عێراق بۆ لەناوبردنی ڕێکخراوی داعش.