عوبیدی: لەچەند مانگی داهاتوودا فڕۆكەی جۆری F16 ئەمریكی دەگاتە عێراق
01/02/2015 نوسەر: bzavpress

عوبیدی: لەچەند مانگی داهاتوودا فڕۆكەی جۆری F16 ئەمریكی دەگاتە عێراق

خالد عوبیدی وەزیری بەرگری عێراق لەمیانەی پێشكەشكردنی وتارێك لەمەراسیمێكی سەربازیدا ڕایگەیاند "ژمارەیەك لەئەفسەرانی هێزی ئاسمانی عێراق خانەنشینكراوون، ئەوەش لەپێناو تازەكردنەوەی سوپای عێراق".
 
عوبیدی وتیشی: بڕیارە لەچەند مانگی داهاتوودا بەپێی ڕێكەوتنێك لەگەڵ ئەمریكا فڕۆكەی جۆری F16 بگاتە عێراق، بەوتەی ئەو ئێستا دوو فڕۆكەوانەی عێراقی دوای تەواوكردنی مەشق‌و ڕاهێنان ئێستا دەتوانن ئەو جۆرە فڕۆكەیە بەكاربهێنن.
 
ئەو قسانەی وەزیری بەرگری لەكاتێكدایە لەچەند مانگی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند بەهۆی قەیرانی داراییەوە كڕینی فڕۆكەی جۆری F16 لەئەمریكا دوادەكەوێت.