02/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەردۆگان: وڵاتەكەی بەشداری ئاوەدانكردنەوەی كۆبانی ناکات
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند :"توركیا بەشداری ئاوەدانكردنەوەی كۆبانی ناكات، چونكە پەكەكە دەستی بەسەرداگرتوو، بۆیە ئێمە شارێك ئاوەدان ناكەینەوە كە پەكەكە حاكم بێت تیایدا".
سەرۆك كۆماری توركیا جەختیشی كردەوە كە تا ئەو كاتەی سوریا لەژێر دەسەڵاتی بەشار ئەسە ئازاد نەبێت وڵاتەكەی هیچ هەنگاوێك بە ئاراستەی ئەوەدانكردنەوەی هیچ شوێنێكی سوریا نانێت.
سەبارەت بە پەیەدەش ئەردۆگان ئاماژەی بەوە كرد كە پەیەدە بەشێكە لەپەكەكەو هیچ جیاوازییەكیان نیە، ئەوەی خستەڕوو ئەوان تەنیا مامەڵ لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سوریا دەكەنو هیچ هێزێكی تر ناناسنو بە نایاسایی دەزانن.