راوێژکاری ئەڵمانیا  مالیکی تۆمەتبار دەکات بە ھەوڵدان بۆ دابەشکردنی عێراق
02/02/2015 نوسەر: bzavpress

راوێژکاری ئەڵمانیا مالیکی تۆمەتبار دەکات بە ھەوڵدان بۆ دابەشکردنی عێراق

ئەنجێلا مێرکل , نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوو لەڕێی سیاسەتەکانییەوە بەنیاز بوو عێراق بەرەو دابەش بوون ببات و لە ئێستادا بەرلین ھیواو ئاواتی بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ھەیە بۆئەوەی ئەو وڵاتە بە یەکگرتوویی بمێنێتەوەو توانای روبەڕبوونەوەی کێشەو ئاستەنگەکانی ھەبێت.

لەبارەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەڵمانیا کە بڕیارە ھەینی داھاتوو ئەنجامی بدات، راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ رووبەڕبوونەوەی  داعش دەکەیەن.