كێلی ئایۆت: ئۆباما ستراتیژێكی بەهێزی بۆ شەڕی داعش نییە
02/02/2015 نوسەر: bzavpress

كێلی ئایۆت: ئۆباما ستراتیژێكی بەهێزی بۆ شەڕی داعش نییە

سیناتۆر (كێلی ئایۆت) لە لێدوانێکیدا  دەڵێت: سیاسەتی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا (باراک ئۆباما) لە شەڕی دژ بە داعشدا بەهێز نییە، رەخنەی لێدەگرێت و هۆشداری پێدەدات کە،ئەم سیاسەتە ناڕوونەی (ئۆباما) زیان بە ئەمەریكا دەگەیەنێت.

پێشتر كێلی گوتبووی، ئەو ستراتیژییە لاوازە زەنگێكی مەترسیدارە.

(كێلی) گوتی، "پێم وایە نیگەرانییەكی ڕاستەقینە هەیە نەك تەنیا لە لاوازیی ستراتیژیدا، بەڵكو كاتێك تۆ دەتەوێت ببیە سەرۆك، بۆ ئەوەی هەمووان كۆ بكەیەوە پێویستە توانادار بیت".
هاوکات ژمارەیەک سیناتۆری دیكەیش هەمان نیگەرانییان هەیە كە ستراتیژی ئەمەریكا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش خزمەتی لەناوبردنیان ناكات، بەڵكو لەجیاتی ئەوە، گرووپە توندڕۆكان لە ناوچەكەدا گەشەدار دەكات.