02/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
خوێندنه‌وه‌ی نیگانامه
له‌سیماتا به‌دیم كرد هه‌یكه‌لی عه‌مرێكی حه‌سره‌تكێش ....
تابلۆی قورانیدانه‌كه‌ی كاكه هوجام نه‌ك هه‌ردڵی هه‌موانی له‌ناخه‌وه
هه‌ژاند به‌ڵكوبوبه مه‌دلیای هێمای جه‌وامێری وبه‌ملی ویژدانی ئه‌م
سه‌رزه‌مینه‌وه خۆی گرێدا وبوبه سرودی به‌رگری وهه‌موان بۆیه‌كڕیزی
ده‌یڵێنه‌وه ...
ئه‌وه‌ی من به‌دیم كرد له خوێندنه‌وه‌ی نیگای چاوی
كاكه هوجام : نه‌ترسی وبوێری وبێ باكی بو له‌به‌رانبه‌ر قه‌سابێكی بێ
به‌زه‌ییدا كه‌جه‌وامێری پێشمه‌رگه‌ی ده‌سه‌لماند , ئه‌ونه‌ك هه‌ر
نه‌ده‌ترسا له‌به‌رده‌ست ئه‌و دیمه‌نه ترسناكه‌دا به‌ڵكوئه‌وه‌ی
زۆربه‌لاوه لاوه‌كی بو, دورترله‌به‌رده‌می خۆی ده‌یڕوانی, له‌په‌نجه‌ره‌ی
نیگاكانیوه په‌یامی ده‌نارد بۆئه‌وانه‌ی لێی تێده‌گه‌ن كه‌وامن ده‌ڕۆم
هه‌ربۆئه‌وه‌ش هاتبوم بڕۆم به‌ڵام ئاخ‌و ده‌بێت حاڵی ماڵومنداڵم پاش خۆم چۆن
بێت ؟ من خۆم له‌ژیاندابوم بۆچاره‌سه‌ری منداڵێكم خێرخوازان خێریان
پێده‌كردم وئه‌وهه‌مو سامان وخه‌یراته‌ی وڵاتم له بن دیواروسفره‌وخوان
ڕازاندنه‌وه‌ی مێزی به‌لاش خۆران وڤێلاوڕابواردنی هه‌ندێك به‌رپرسان
وهێنانه‌وه‌وگه‌شت وخه‌ڵوه‌تی به‌ناوهونه‌رمه‌ندان وئه‌وهه‌موگه‌مه
درۆینانه‌دا خه‌رج ده‌كرا .
یان هه‌روه‌ك به‌ڕێزێك خوێندنه‌وه‌یه‌كی
تری هه‌بو كه من هاتم بۆبه‌رگری كردن له‌و خاكه‌ی خۆم تێیدا كرێچیم , منیش
ده‌ڵێم كه‌واته سودی ئه‌وهه‌مو پرۆژه‌ی نیشته‌جێیانه چیه له‌كاتێكدا
جه‌وامێرێكی ئاوه‌ها به‌وكۆشه منداڵه‌وه له‌وخانوه قوڕه‌دا ده‌ژیا ؟ .
په‌یامی زۆر له‌نیگا دورهاوێژه‌كانی چاویدا ده‌خوێندرایه‌وه كه‌هه‌موی
حه‌سره‌تی حاڵی پێشمه‌رگه‌یه ئه‌و ناوه شیرینه‌ی له‌دڵی هه‌مواندا
جێگیره‌و له‌بۆنه فه‌رمیه‌كاندا به‌رده‌ست ناكه‌وێ وله‌سه‌ر ئه‌رزی
واقعیشدا ئه‌وه حاڵیانه , وه‌ك بڵێت ئه‌وا من ده‌ڕۆم فریا ئه‌وانی تر
بكه‌ون .
خۆێندنه‌وه‌یه‌كی تریش له‌په‌یامه بێده‌نگه‌كانی نیگای چاوی
كاكه هوجام ده‌خوێنمه‌وه كه زمان حاڵی ده‌ڵێت ئه‌وه من بۆماوه‌یه‌ك
زیندانی ئه‌مانه‌م كه له ئایین ته‌نیا ناوه‌كه‌یان هه‌ڵگرتوه ئه‌وه‌ش
بۆله‌كه‌داركردنی له‌كاتێكدا په‌لاماری گه‌لێك ده‌ده‌ن زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری
موسڵمانه‌وپابه‌ندبونیشیان به‌كردار ده‌سه‌لمێنن وپێشمه‌رگه‌كانیان
له‌به‌ره‌كانی به‌رگریدا به‌تاكو كۆ نوێژی خۆیان بۆخودای خۆیان ده‌خۆێنن .
ئه‌مانه‌و چه‌ندین په‌یامی تایبه‌تی تر كه‌مه‌گه‌رخێزان وخانه‌واده‌و
نزیكانی خۆیان تێبگه‌ن
هیوادارم ئه‌م تابلۆحه‌زینه ببێته هانده‌رێك
كه به‌رپرسانی به‌ڕێزی ئه‌م وڵاته زیاتر له‌خه‌می ژیانی
پێشمه‌رگه‌وخێزانه‌كانیاندا بن , ئاخر ڕاسته ئه‌و هه‌مو خرجیه‌ی جاران
ده‌كرا ومنداڵی پێشمه‌رگه خێرخوازان خێریان پێبكه‌ن كه ڕۆڵی ئه‌وانیش
جێگای ڕێزوپێزانینه‌وئه‌ركی سه‌رشانیانه خزمه‌ت كردن به‌ڵام ڕه‌وانیه
خه‌رجیه‌كانی پێشمه‌رگه بڕژێته بندیواروئه‌و خه‌رجیه بێ مانایانه‌ی
ده‌كرا .
هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌جیدی له‌بیری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی تردا بن
كه ئێستا له‌لای ئه‌و چه‌كداره گومان لێكراوانه دیلن وهه‌وڵ بدرێت بۆ
ڕێگا چاره‌یه‌ك بۆ ئازاد كردنیان .
خاڵێكی تریش كه لێره‌دا پێویسته
بوترێت ئه‌و دیارده نادروسته‌ی هه‌ندێك پێی هه‌ستان به شێواندنی ته‌رمی
چه‌كداره‌كوژراوه‌كاندا وڕاكێشانیان به‌دوی سه‌یاره‌دا كه من دڵنیام
پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ر كاری وه‌ها ناكات به‌ڵك له‌وانه‌یه كه‌سانێك
بیانه‌وێت به‌وشێوه‌یه خۆیان ده‌ربخه‌ن كه له‌ڕاستیدا ئه‌م دیارده
دزێوه جگه له‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئایینی پیرۆزی ئیسلامه‌و گشت ئایینه
ئاسمانیه‌كان ئه‌م دیارده‌یه دوره له داب ونه‌رێتی ره‌سه‌نی پێشمه‌رگه
وله‌كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وڕێكخراوه جیهانیه‌كانیشدا بێزراووقه‌ده‌خه
لێكراوه كه هیوادارم وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نه‌هێڵێت دوباره بێته‌وه .