داعش حزبە ئیسلامییەكانی كوردستان بە هەڵگەڕاوە وەسف دەكات
03/02/2015 نوسەر: bzavpress

داعش حزبە ئیسلامییەكانی كوردستان بە هەڵگەڕاوە وەسف دەكات

ڕێكخراوی چەکداری داعش، لە ڕێگەی پێگەی  تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، پەیامێكی بۆ حزبە ئیسلامییەكانی كوردستان ناردووە و تێیدا هاتووە: “هەر لە سەرەتاوە گوتمان حزبە ئیسلامییەكانی كوردستان هەڵگەڕاوەن”. بۆیە داوایان لێ‌ كراوە، ئەو حزبە ئیسلامییانە خۆیان یەكلاییی بكەنەوە. 

ئەم پەیامەی داعش لە بەرانبەر بەیاننامەیەكی هەرسێ‌ فراكسیۆنی (كۆمەڵ، یەكگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی)یە، كە دوێنێ لە پەرلەمانی كوردستاندا، سەبارەت بە هێرشەكانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە لە باشووری كەركووك بڵاویان كردەوە. 

هەرچەندە داعش، حزبە ئیسلامییەكانی كوردستان بە هەڵگەڕاوە وەسف دەكات، بەڵام پێشتر حزبە ئیسلامییەكان، داعش و سەركردە و چەكدارەكانیان، بە سەرلێشێواو و بە دەر لە ئایینی ئیسلام وەسف كردووە.