03/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر یاسای پاسەوانی نیشتیمانی دەدات
سەعد حدیسی وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبێتەوەو یەكێك لەخاڵەكانی كارنامەی كۆبوونەوەكەش تایبەت دەبێت بەپەسەندكردنی یاسای پێكهێنانی هێزەكانی پاسەوانی نیشتیمانی ئەمەش دوای ئەوەی كە لیژنەیەكی یاسایی داڕشتنەوەی بۆ یاساكە تەواوكرد.
پاسەوانی نیشتیمانی گرنگترین داواكاری سوننەكان بوو بۆ بەشداریكردن لەحكومەتی نوێی عێراق، لەماوەی ڕابردووشدا هەڕەشەی كشانەوەیان لەحكومەت كرد لەئەگەری دانەمەزراندنی پاسەوانی نیشتیمانی لەپارێزگا سونییەكان.
بەپێی یاساكە، لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق لیوایەكی تایبەت لەدانیشتوانی ناوچەكە دروستدەكرێت، ئەوەش بۆ پاراستنی ناوچەكانیان لەهەر مەترسییەك دروست ببێت.