14/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
باری نائاسای له مصر ڕاگه‌یه‌نرا
سه‌رۆكایه‌تی میسر بۆ ماوه‌ی مانگێك باری نائاسایی له‌ناو وڵات‌دا راگه‌یاندو داواشی له هێزه چه‌كداره‌كانی سوپا و ئاسایشی ناوخۆی میسر كرد ئه‌ركی پاراستنی ئاسایش و گێرانه‌وه‌ی هێمنی بگرنه ئه‌ستۆ.
له‌به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی میسردا هاتوه" به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه دوچاری ئاسایش و خاكی میسر بوه‌ته‌وه كه به‌هۆی تێكدان و هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌تیه‌كان و زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیان ، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری میسر بڕیاریدا باری نائاسایی له‌سه‌رانسه‌ری وڵات رابگه‌یه‌نێت له سه‌عات چواری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ".
مه‌به‌ست له‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی كاتی میسر كۆنترۆڵ كردنی ره‌وشی ئه‌منی میسره دوای ئه‌و بارگرژیه‌ی ئه‌مڕۆ پارێزگاكانی ئه‌و وڵاته به‌خۆیه‌وه بینی و به‌هۆیه‌وه سه‌دان كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه.