شەڕەتەقەكەی هەولێر كێشەی دوو عەشیرەتە
04/02/2015 نوسەر: bzavpress

شەڕەتەقەكەی هەولێر كێشەی دوو عەشیرەتە



كاتژمێر 9ی ئەمشەو شەڕەتەقە لە نێوان دوو عەشیرەتدا لە 94ی باداوەی هەولێر ڕووی دا و تا ئێستاش كوژراو و برینداری لێ نەكەوتووەتەوە.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، كاتژمێر 9ی ئەمشەو شەڕەتەقە لە نێوان دوو عەشیرەتدا لە گەڕەكی 94ی باداوە دروست بووە و گرژی كەوتووەتە نێوانیان.

لیوا عەبدولخالق گوتیشی، پۆلیس هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی كێشەكەی داوە و تا ئێستاش كەس بریندار نەبووە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ئێستا دۆخەكە ئارامە و گرژییەكانیش كۆتاییان پێ هاتووە.