مالكی  لەهەوڵدایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی عەبادی
04/02/2015 نوسەر: bzavpress

مالكی لەهەوڵدایە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەتەکەی عەبادی

ئەندامێكی هاوپەیمانی نیشتیمانی رایدەگەینێت، كە نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق هەوڵدەدەن دەستبگرن بەسەر حكومەتدا و دەیانەوێت حكومەتی عەبادی هەڵبوەشێنەوە.

محەمەد میحی ئەندامێكی هاوپەیمانی نیشتیمانی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، كە هەندێك راوێژكاری حكومەت كە نزیكن لە نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی پێشوی عێراق، دەیانەوێت حكومەتی عەیدەر عەبادی هەڵبوەشێنەوە.

ئەو پەرلەمانتارە داوای لە مالكی كرد دەست لەو كارانە هەڵبگرێت، چونكە ئەوەی عەبادی دەیكات دەبێتە دەستكەوت بۆ هاوپەیمانی نیشتیمانن، بەڵام هەندێك راوێژكاری كێشە لە نێو حكومەتدا دروستدەكەن.