سبه‌ينێ پێنج شه‌ممه، ژماره‌يه‌كى نوێى گۆڤارى بزاڤ بڵاوده‌كرێته‌وه كه چه‌ندان بابه‌ت و ديدارى گرنگى له‌خۆ گرتووه.
له‌ژماره‌ى ئه‌مجاره‌دا چه‌ندان راپۆرت و ديدارى گرنگ بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌وانه ديدارێكي دكتۆر مه‌حمود عوسمان كه باس له رۆڵي سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كات و به كه‌سێكى لاواز وه‌سفى ده‌كات.
هه‌روه‌ها له‌م ژماره‌يه‌دا راپۆرتێك له‌باره‌ى رێكه‌وتنێكي نهێنى بارزانى و ئه‌ردۆگان ئاماده‌كراوه‌و ئه‌وه‌ى تێدا خراوه‌ته‌روو كه بارزانى بڕى 450 مليۆن دۆلارى قه‌رز كردووه.
هه‌ر له‌م ژماره‌يه‌دا چه‌ندين زانياري وورد له‌باره‌ي سيستمى مووچه له‌هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كراوه‌و چه‌ند به‌ڵگه‌يه‌ك خراوه‌ته‌روو كه ده‌يسه‌لمێنێت حكومه‌تي هه‌رێم يه‌ك مليۆن فه‌رمانبه‌رى ته‌زويرى هه‌يه.
بزاڤ، گۆڤارێكي مانگانه‌ى سياسى شيكارى سه‌ربه‌خۆيه‌و هه‌موو پێنجي مانگێك ژماره‌يه‌كى نوێى لێبڵاوده‌بێته‌وه.
د.ع