ئەبوبەكر بەغدادی سەركردە و چەكدارە بیانییەكانی داعش ئازادن لە ئەنجامدانی هەرکارێك
04/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئەبوبەكر بەغدادی سەركردە و چەكدارە بیانییەكانی داعش ئازادن لە ئەنجامدانی هەرکارێك


سەرۆكی ڕێكخراوی چەکداری داعش، بڕیارێكی سەبارەت بە سەركردە و چەكدارە بیانییەكانی دەركردووە.

تیادا هاتووە، لەمڕۆ چوارشەممە 2015-02-04ەوە، بە بڕیاری “ئەبوبەكر بەغدادی”، سەرۆكی ئەو ڕێكخراوە ، كەس بۆی نییە، لێپێچینەوە لەگەڵ سەركردە و چەكدارە بیانییەكانی داعشدا بكات و لە ئەنجامدانی هەموو تاوان و كار و كردەوەیەكدا ئازادن، تەنانەت ئەوانەی پێشتر لە سەر ئەنجامدانی هەندێك تاوان، لە لایەن دادگای داعشەوە سزا درابوون، سزاكەیان هەڵوەشێنراوەتەوە و ئازاد كراون.