دوای ئه‌وه‌ی بڕیار درا كه كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی په‌رله‌مانی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه بچێت ، ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام داوه و له پێشوازی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه .
وابڕیاره له كۆبونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ، په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بدات و په‌سه‌ندی بكات و هه‌یكه‌لی ئیداری پارێزگاش دابنرێت له دیاری كردنی پارێزگار و جێگری پارێزگار و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا .
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان دڵخۆشی خۆیان به‌م سه‌ردانه و كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ربڕی و ئه‌و ڕۆژه به ڕۆژێكی مێژوویی داده‌نێن و داوا ده‌كه‌ن له‌و ڕۆژه په‌رله‌مان چه‌ندین بڕیاری گرنگ ده‌ربكات هه‌ر له په‌سه‌ند كردنی یاسای پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و دیاری كردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ پارێزگاكه له بودجه‌ی گشتی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌یان .