به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندام په‌رله‌مانانی كوردستان پڕۆژه یاسای به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ند كرا و هه‌ڵه‌بجه بوو به پێنجه‌مین پارێزگای باشووری كوردستان .
پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی نائاسایی خۆی له هۆڵی مۆنۆمێنتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سازكرد دوای گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای به‌پارێزگای بوونی هه‌ڵه‌بجه ، هه‌ر 12 ماده‌كه‌ی به‌كۆی ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا .
هاوولاَتیانی پارێزگا نوێیه‌كه له ئاست ئه‌م بڕیاره‌ی پارله‌مان خۆشی خۆیان ده‌ربڕی و سوپاسی یه‌كه به یه‌كه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ن كه به‌ده‌م ئه‌م پڕۆژه یاسایه بوون .
به‌پێی بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسای ئیداره‌ی پارێزگاكه كه له پارێزگار و جێگره‌كه‌ی و 25 ئه‌ندام پێكدێت ، په‌سه‌ند كرا و وابڕیاره له 2015/3/16 ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات .