06/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەسعود بارزانی بۆ بەشداری كردن لە كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی گەیشتە ئەڵمانیا
سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی 2ـی 2015 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی ئاساییشی جیهانی لە شاری میونیخ لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێ كەوت.
هەروەها، بارزانی بە فەرمی بانگهێشتی ئەم كۆنفڕانسە كراوە. لەو كۆنفڕانسەدا كە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت، ژمارەیەكی زۆری سەرۆكی وڵاتان و سەرۆك وەزیران و پسپۆڕانی نێودەوڵەتی بەشدار دەبن.
لەو سەردانی بارزانی بۆ ئەڵمانیا هەریەكە لە مەسرور بارزانی راوێژكاری ئاسایشی هەرێم و كوڕٍی بارزانی و هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لەگەڵدایە.