ئیتالیا چەكی دژە دەبابە هەناردەی هەرێمی كوردستان دەکات
06/02/2015 نوسەر: bzavpress

ئیتالیا چەكی دژە دەبابە هەناردەی هەرێمی كوردستان دەکات

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئیتالیا چەكی دژە دەبابەی ناسراو بە(forgere) دەداتە هەرێمی كوردستان.

سەرتیپ هەڵگورد حیكمەت بەڕێوەبەری راگەیاندنەكانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەڵێت: كارناسانی ئیتالیا بۆ راهێنانی پێشمەرگە لە سەر ئەو جۆرە چەكە سەردانی هەرێم دەكەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێویستی هێزی پێشمەرگە بەو جۆرە چەكانە وتی: دەوڵەتی ئیتالیا لە سەرەتای شەڕی داعشەوە زۆربەی ئەو چەكانەی پێشمەرگە پێویستی پێ بووە پێی داوین.

ناوبراو هەروەها وتیشی ئیتالیا 300 میلیۆن دۆلاری وەك یارمەتی داوە بە دەوڵەتی عێراق بۆ گەشەی رۆخی فاو لە باشوری ئەو ولاتە.