06/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
توركیا رێگە نادات كەسانی گومانلێكراو بچنە عێراق و سوریا
باڵوێزی توركیا لە عێراق رایگەیاند: وڵاتەكەی رێگەی بە 10 هەزار گومانلێكراو گرتووە و نەیهێشتوە بچنە ناو عێراق و سوریاو لە توركیاش دەری كردوون.
فاروق قیماقچی وتی: توركیا لە سەر سنورەكانی عێراق و سوریا رێو شوێنی ئەمنی توند و تۆڵی گرتووەتە بەر.
ناوبراو وتیشی: توركیا لە شەڕی داعش و گەڕانەوەی ئاوارەكانی عێراق بۆ ماڵ و زێدی خۆیان یارمەتی بەغدا دەدات.
هاوکات دەشڵێت ، توركیا بۆ ئەو فڕۆكە بارهەڵگرانەی كە ئەركیان گەیاندنی یارمەتیەكانە بۆ عێراق، بە زووی مۆڵەتنامەیان پێداون.