07/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
تورکیا له کۆنفرانسه ئاسایشیه‌که‌ی میونخ ده‌کشێته‌وه
مه‌ولود چاوه‌شئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت: به‌شداری له‌م کۆنفرانسه ئاسایشیه‌ی میونخدا ده‌کرد به‌ڵام بڕیاریان داوه بکشێنه‌وه چونکه به‌شداری به شاندی ئیسرائیلی کراوه تا ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنه بێت که تایبه‌ته به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ئه‌م بڕیاری به‌شدارینه‌کردنه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی نییه به په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیا و ئه‌ڵمانیاوه.
ئه‌م بڕیاره دەگەڕیتەوە بۆکه‌م بوونه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئه نکه‌ره و ته‌لئه‌ڤیڤه له کاتی سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغاندا كه له مانگی ڕابردوودا هه‌ردوو وڵات ڕاگه‌یاندنی دژ به یه‌کیان ده‌دا له پاش هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی کرانه سه‌ر پاریس.
سه‌رۆکی تورکیا ڕه‌خنه‌ی له به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌گرت چونکه به‌شداری له گردبوونه‌وه‌یه‌کی هاوسۆزیدا کردبوو له پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به هێرشه تێرۆرکاریه‌کان.
له وه‌ڵامدا به‌ڕێز نه‌ته‌نیاهۆ ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆکی تورکیای به شه‌رمه‌زاری ناودێر کرد و وتوویه‌تی پێویسته ئه‌وانه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه ڕه‌ت بکرێنه‌وه چونکه له شه‌ڕی دژی تێرۆردا ته‌نها به مۆراڵێکی ڕوون و ئاشکراوه سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێت.