07/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بنه هه‌میشه‌یی
به‌دیاری كراوی و له به‌شه بودجه‌ی په‌سه‌ند كراوی ساڵی 2015 ی عێراق ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عيَراق ده‌بنه هه‌میشه‌یی .
له دیدارێكی تایبه‌تدا احمد حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق به بزاڤی ڕاگه‌یاند : ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه تا به‌رواری 2010/3/1 خزمه‌تی شه‌ش مانگ گرێبه‌ستیان هه‌بێت له‌و ده‌زگایه ئه‌وا ده‌بنه هه‌میشه‌یی . كه ئه‌و بڕه‌ش به دیاری كراوی بریتییه له 1200 كارمه‌ند له سه‌رتاسه‌ری عێراق .
له درێژه‌ی ووته‌كانیدا احمدی حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی عێراق ووتی : جگه له‌و بڕه كارمه‌ندانه‌ی كه ده‌بنه هه‌میشه‌یی ، بڕی 68 ملیارد دیناری عێراقی ته‌رخان كراوه بۆ كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان . كه دواتر ئه‌و بڕه پاره‌یه كۆمیسیۆن بۆ موچه‌ی كارمه‌نده هه‌میشه‌ییه‌كان و كاروباری كۆمیسیۆن به‌كار ده‌هێنێت .
له پرسیارێكی بزاڤ پرێس دا كه ئایا كارمه‌ندانی بایۆمه‌تری كه ئه‌و بڕیاره نایانگرێته‌وه و چاره‌نوسیان چی ده‌بێت ؟ ئه‌و په‌رله‌مانتاره ووتی : به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش به‌پێی خواستی كۆمیسیۆن ده‌ست به‌كار ده‌بنه‌وه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست و له داهاتووشدا له ئه‌گه‌ری باشتر بوونی باری دارایی حكومه‌تی عێراقی به‌پێی پێًویست ئه‌وانیش ده‌بن به هه‌میشه‌یی .
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه به‌دڵنیاییه‌وه پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری (تۆماری نوێی هاوولاَتیان) ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه كه پێشتر وه‌كو ئه‌زموونی له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2014/4/30 ئه‌نجام درا و به سه‌ركه‌وتوویی تاقی كرایه‌وه ، له‌و كاته‌شدا بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه جگه له كارمه‌نده هه‌میشه‌ییه‌كان ئه‌وا سودیش له كارمه‌ندانی بایۆمه‌تری وه‌رده‌گیرێت .
له‌كۆتاییدا احمدی حاجی ڕه‌شید ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌كو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق هه‌موو رێكاره یاساییه‌كانیان ته‌واو كردوه له په‌رله‌مان و ڕه‌وانه‌ی حكومه‌ت كراوه . دواتر جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كه له ئه‌ستۆی خودی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه و پێویسته به زووترین كات ده‌ستبه‌كار بێت و بریاره‌كه جێبه‌جێ بكات .
له‌كاتی جێبه‌جێ كردنی بڕیاری هه‌میشه‌یی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه شمولی ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ن ، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ش كه به‌گرێبه‌ست ده‌وام ده‌كه‌ن به‌پێی پێویست وه‌رده‌گیرێنه‌وه و ده‌ست به‌پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری ده‌كه‌ن .