داخستنی گۆڤارو پێگەی بوار
07/02/2015 نوسەر: bzavpress

داخستنی گۆڤارو پێگەی بوار



گۆڤاری بوار کە مۆڵەتی فەرمی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانی وەرگرت بە ژمارە (٣٢٨) لە بەرواری ١٣/٤/٢٠٠٩، وە پێگەی بواریش لە ئۆکتۆبەری ٢٠٠٩ەوە دەستی بەکارکردن کرد وەك پێگەیەکی ئەلیکرۆنی و پاشکۆی ئەو گۆڤارە.
 ئەمڕۆ ٠٧/٠٢/٢٠١٥ بە یەکجاری داخستنی گۆڤاری بوارو پێگەی بوار ڕادەگەیەنین.
جێگەی خۆیەتی بووترێت داخستی گۆڤاری بوار پەیوەست بوو بە کێشەی دارایی و تەکنیکیەوە، سایتی بواریش بەهۆی بەهێزی پێگە کۆمەڵایەتیەکان کە نەمانویست وەك هەندێك پێگە کاتی خوێنەران بە فێڕۆ بدەین بە سەرنجڕاکێشانی ناونیشانێکی نامۆو دوور لە بەها ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگە، وەیان زۆرشتی تر تەنها بۆ ڕاکێشانی خوێنەر بۆ پێگەکە، کە دەکرێت هەمان نووسین بە ئاسانی بخرێتە بەردەست خوێنەران.
لێرەو سوپاسی بەڕێز م محەمەد جەلال دەکەین کە ئەرکی بەڕێوەبردنی پێگەی بواری لە ئەستۆدا بوو زیاتر لە ٥ ساڵ.
وە سوپاسی یەك بە یەکی دەستەی نووسەران و هەموو ئەو بەڕێزانەی دەستیان لە بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی گۆڤاری بواردا هەبوو، چ بە نووسن، بە یارمەتی دارایی وەیان بەکاری خۆبەخشی تێیدا، هەوڵی بەڕێز سۆران عومەر پەرلەمانتاریش لە یاد ناکەین کە یەکەم ژمارەی گۆڤارەکەمانی لەسەر ئەرکی خۆی بڵاوکردەوە لە ڕێگەی خانەی ڕەهەندی ئەو کاتەوە.
دەستی ماندوونەبوونی ئەم بەڕێزانەش بە توندی و خۆشەویستیەوە دەگوشین هەریەك لە:
١-کامەران بابان زادە ٢-شوان هەورامی ٣-شۆڕش ئەنوەر ٤-پەیوەند عومەر ٥-تاریق ئاوەلی ٦-ئارام عەلی ٧-د سەباح بەرزنجی ٨-ڕێبین هەردی ٩-ماکوان کەریم ١٠-ئارام عەلی ١١-خالید ڕەنجدەر ١٢-حەسەن پێنجوێنی ١٣-موحسین جوامێر.
هەموو ئەوانەش گەر بە تەنها ووشەیەکیش بەژداریان لە بڵاوکراوەکانمان هەبوو بێت.
دوعای بەخێرمان بۆ پرۆفیسۆری کۆچکردوو مارف خەزنەدار هەیە کە بە نووسینەکانی گۆڤارەکەمانی ڕازاندبوویەوە.
سوپاسی سەندیکاش دەکەین کە هاوکاریان کردن لە وەرگرتنی مۆڵەتەکەماندا.

سوپاسی خوای گەورەش دەکەین کە هەموو ئەو کەسانەی لە ڕێگەی بوارەوە پێکەوە ئاشنابووین ئێستە دەتوانین کاری باشتر پێکەوە بکەین و هیچ دڵ ئێشان و ناخۆشیەك بەهۆی ئەم کارەوە لە نێوانماندا ڕووی نەداوە، بوار بوو بە وەسیلەیەك کە زیاتر پێکەوەمان ببەسێتەوە، وە نەبێت بواریش کۆتایی پێهاتبێت و ئێستە هەمان ناو ناوی ڕێکخراوێکی ڕووناکبیریەو لە ڕێگەیەوە کاروچالاکی دەکەین کە زیاتر لە کۆڕو سیمیناردا خۆی دەبینێتەوە.
لەگەڵ ڕێزی دووبارەمان