بەهۆی بۆردومانی فرٍۆكەکانی ئوردن بارمتەیەكی ئەمریكی كوژرا
08/02/2015 نوسەر: bzavpress

بەهۆی بۆردومانی فرٍۆكەکانی ئوردن بارمتەیەكی ئەمریكی كوژرا

لەئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئوردن لەشاری رەقە ژنە بارمتەیەكی ئەمریكی لای داعش گیانی لەدەستداوە.

پێگەكانی داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانكردەوە كە دوێنێ كایلا گۆن مۆلەر –ی ئەمریكی لە میانی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی ئوردن بۆ سەر شاری ره قە كوژراوە، لای خۆشیەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا ئاشكرایكرد كە ناتوانن جارێك هیچ لێدوانێك لەو بارەوە بدەن.
 
پێشتر داعش بۆ ئازادكردنی ئەو ژنە كە لەچوارچێوەی گروپێكی خێرخوازی كاری دەكرد داوای بڕ پارەیەكی زۆری دەكرد.