08/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كارتر: ئێران و داعش هەڕەشەن بۆ سەر جیهان
دوای ئەوەی باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا ئاشتۆن كارتری بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریكا كاندید كرد، ناوبراو لەگەڵ كۆمیتەی بەرگری كۆنگرێسی ئەمریكا كۆبووە و ئەولەویاتی كارەكانی خستە بەردەم ئەندامانی كۆمیتەكە.
كارتر حكومەتی ئێران و دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام، بە مایەی هەڕەشە بۆ رۆژهەڵاتیناوهڕاست لەقەڵەمدا. ئاشتون كارتر لە بەشێكی دیكەی وتەكانی ئاماژەی بە رەوشی ئۆكراینا كرد و ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە هاوكاری سەربازی پێشكەش بە ئۆكراینا بكرێت.
هەروەها رەخنەی لە سیاسەتی پۆتین گرت بەوەی كە هێزی رەوانەی رۆژهەڵاتی ئۆكراینا كردەوە و روونیشیكردەوە كە ناردنی هێز لە لایەن روسیاوە، پێشێل كردنی سەرەوەری خاكی ئۆكرانیا.