09/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ فاروق رەفیق ... میق میق .. مییق
لەکاتی منداڵیدا بەتەل و سەرە سۆدە سەیارەمان دروست دەکرد لەگەڵ منداڵانی گەڕەك، کە یاریمان دەکرد بۆ ئاگادار کردنەوە یەکتری دەمانگووت ... میق .. میق.. مییق
جا فاروق رەفیقیش پێویستی بە ئاگادارکردنەوەیەك هەیە..
ئەم پیاوە ئەوەندەی من ناسیومە زۆر بێمەوقیف بووە لە کوێ بایی هاتبێت لەوێوە شەنی کردوە.. سەرەتا خۆی لکاندبوو بە پرۆژەی یەکگرتووی ئیسلامی و دوایی ئەوە پارتی ئینجا گۆڕان و ئێستا یەکێتی..
ئەمڕۆ لە تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستانی یەکێتی هەندێك قسەی کرد لەبەرنامەی ڕەهەند، خۆی واهەستی دەکرد وەك فەیلەسوف قسە دەکات، بەڵام خوا شاهیدە ئەگەر لەبەر هەندێك ئیعتباراتی مرۆیی و کەسایەتی خۆم نەبێت، دەبوو بە جڕت وەڵامی بدرێتەوە.. دەزانم قسەکە جوان نیە، بەڵام ئەم بەناو فەیلەسوفە لایەقی نیە لەوە زیاتر..
یەکێك لەو شەکرانەی شکاندویەتی دەڵێت: ئیسلام پێویستە بە ئەقڵانی بکرێت، ئەگەر چی خۆشی نەیەوێت پێویستە بە زۆر بکرێت، پاشان نمونەی مەسیحی ئەوروپی هێنایەوە..
واتا ئیمان و بیروباوەڕو ئەقیدە هەمووی بەقسەی ئەو بخرێتە ژیر کاریگەری قسە بێمعناکانی ئەم فاروقە...ئەو دەیەوێت ئیسلام بە ئارەزوی ئەقڵی ئەو... ئێمەو مانان مەمەڵەی لەتەك بکەین ، ئەو دەبێت پێناسەی ئاینمان بۆ بکات وەك فاروقە فەنی دەیەوێت.!
پاشان باسی لە ئازادی دەکردو باسی لەوە دەکرد کە گواییە پێویستە ئازادیەکان لەلایەن مامۆستایانی ئاینی و خەڵکانی دیندارەوە زەوت نەکرێت، وەك ئەو دەڵێت..!
زۆرێکی تر لە قسەی بێسەروبەرە کە کردی ، جا من سوپاسی خوا دەکەم کە زۆر رەزا قورسە و خەڵك حەزی بە گوێگرتنی نیە، چونکە ئەو کاتەی کە گوێم لێگرت هەموو گیانم توشی ماندوویەتی بووە ئەوەندە ئیزعاج قسە دەکات. بەهەر حاڵ لەم بەشەدا کە شەکری شکاندوە من بە هەندێك بەڵگە وەڵامی ئەدەمەوە چاوەڕوانی بەشی دووەمی دەکەین..
بەڵگەی یەکەم : لە ئیسلامدا کەس دەمی داناخرێت وەك رەخنە گرتن و قسە کردن تەنانەت لەسەر دەقیش، چونکە خوای گەورە دەمی فیرعەونی دانەخستوە !، وەك فیرعەون دەڵێت : "انا ربکم الاعلی" واتا من خوای بەرزی ئێوەم خوای گەورە بۆی نەقڵ کردوین وەك خۆی ..کەواتە دەم داخستن لە ئیسلامدا نیە رێزی ئەقڵ و تەنانەت خۆ بە خوا .. زانینیش لە ئیسلامدا دەگیرێت، بەڵام بەمەرجێ ئەوە سوکایەتی نەبێت واتا کە مادام ڕەخنە بنەمایەکی فەلسەفییە هیچ ئیشکالێك نییە لە رەخنە.. لە گەڕان بەدوایی وونبوەکاندا.. خوای گەورە لە چەندین جێگادا ئاماژە بە گەڕاندن دەکاتو پرسیارکردن دەکات لە وون بووەکان بۆ ئەوەی خەڵکی فێربن پرسیار بکەن بەدوای وەڵامدا وویڵ بن..بۆ نمونە:
یسألونك عن الخمر والمیسر
یسألونك عن الاهله
یسألونك عن الروح
یسألونك عن الساعە
یسألونك عن الانفال
یسألونك عن المحیچ
کە دەیان ئایەتی تر هەموو بنەمایی فەلسەفی هەیە، پرسیار کردنە لە نادیار و وەڵامی بۆ دەستە بەر کراوە
ئێستا تۆ هاتوویت کەف لە ناودەمتا کۆبۆتەوە ئەتەوێت تازە بەتازە ئێمە فێری فەلسەفەو تێڕوانین رۆژئاوای بکەیت ، کە هەموو قسەکانت فۆتۆکۆپی سەدەکانی ڕابووردوی ساتەر و میشل فۆکۆ و ...هتد..
تۆ تا ئێستاش ئەقڵت پێنەشکاوە کە لە ئیسلامدا نەك فیکرە ئازادە، بەڵکو- کوفرکردنیش ئازادە،
ئەوەتا مەسیحیەکان بە ئاشکرا دەڵێن: عیسا خوایە لە ئیسلامیشدا ڕێگەی پێدراوە .. لقد كفر الژین قالوا إن الله هو المسیح ابن مریم..
یاخود یەهودیەکان دەینگووت عوزێر کوڕی خوایەو مەسیحیەکانیش بە هەمان شێوە .. ڕیگە لە کەس نەگیراوە بە ئاشکرا کوفری خۆشیان دەکەن و مافەکانیشیان لە ئیسلامدا دەستە بەرە ..!! وقالت الیهود عزیر ابن الله.
من هەر ئەوەندە دەڵێم تۆ تا ئیستا لەف و بێ دینی نازانیت، بەلاتەوە قورسە ئەم قسەیە دەزانم چونکە خۆت بە فەیلەسوف دەزانیت، بەڵام بە خوای زەوی و ئاسمانەکان ، جاهیلی لە ئاینی ئیسلامدا پێویستە وەك قوتابی لای من دابنیشیت وانە سەرەتایەکانی ئیسلام و ئیمان و ئیحسان بخوێنیت، ج من خۆشم خۆم باش دەناسم کە قوتابی وقوتابی مامۆستایەکم لەم ئیسلامەدا.