داعش بازاڕێك بۆ دەوڵەتان
09/02/2015 نوسەر: bzavpress

داعش بازاڕێك بۆ دەوڵەتان


دوای سەر هەڵدانی شۆرشی پیشەسازی لە (بەریتانیا) ، ئەو وڵاتە هەوڵیدا بازاڕێك بدۆزێتەوە بۆ ساغ كردنەوەی كەل و پەلەكانی. لە هەمانكاتدا ببێتە سەرچاوەیەكی گرینگ بۆ بەدەست هێنانی كەرەسەی خاوو سەرەتایی. لەو پێناوەدا، دەستی بەسەر كۆمەڵێك وڵات داگرت و داگیری كرد، بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی، هەم بۆ بەدەستهێنانی كەرەستەی خاوو هەم بۆ ساغكردنەوەی كاڵاكانی بەسەر وڵاتانی داگیركراودا.
جگەلەوەی داعش كاری وەحشی گەری و دڕەندە ئاسا ئەنجام دەدا، لەهەمانكاتدا بۆتە بازاڕێكی گرینگ بۆ ساغكردنەوەی چەك و تەقەمەنی عەمباركراوی وڵاتان، ئەمرۆ زلهێزەكان ناتوانن  بەڕۆژی ڕووناك لەسەردەمی ئینتەرنێت و جیهان بوون بەلادێ‌، دەست بەسەر وڵاتان دابگرن،بەڵام لە ڕێگەی دروست كردنی ئەو گروپانەوە، دەست بەسەر خێرو بێری وڵاتان دادەگرن و لە ڕووی ئابوریەوە داگیریان دەكەن. ئەمڕۆ ئەمریكا بازاڕێكی باشی دروست كردووە بۆ ساغكردنەوەو لەناوبردنی ئەو چەك و تەقەمەنیانەی، كە بەكەڵكی  ئەمرۆی وڵاتێكی زلهێزی وەكو ئەمریكا نایەت.
نەك هەر ئەمریكا، هەموو وڵاتانی بەرهەم هێنی چەك لەم بازارەدا پشكیان بەركەوتووە.  ئەوەتە سەرۆكی لێژنەی ئەمنی لە پەرلەمانی عێراق (حاكم الزاملی) دەڵێ‌:- (( داعش رێككەوتنی كردووە لەگەڵ وڵاتی ڕۆمانیا بای (300) ملیۆن دۆلار چەك و تەقەمەنی بكڕێت )) هەروەها (فلادیمر پۆتین) دەڵێ‌ :- (( بای (15 ملیار) دۆلار چەك و تەقەمەنیان فرۆشتووە )).
  كەواتە:- هیچ گومانی تێدانیە، داعش ئەجێندای ئەمریكاو ڕۆژئاوا جێ‌ بەجێ‌ دەكات. بۆتە هۆكاری سەرەكی و ڕاستەوخۆی ساغ كردنەوەی چەك و تەقەمەنی عەمباركراوی ولاتانی ڕۆژئاواو ئەمریكا،لەسەر حیسابی ژیان و گیان و خوێنی موسڵمانان. داعش بەڵاو مەینەتیەكی گەورەیە بۆسەر ئاسایشی موسڵمانان، بەتایبەتی مەرترسیەكی گەورەنە لەسەر خەڵك و خاكی كوردستان، نیعمەتێكی گەورەی وڵاتانی زلهێزی خاوەن چەك و تەقەمەنیە. لەوانەیە هەر بۆ ئەو ئامانج و مەبەستەش دروست كرابێتن.
 ئەو وڵاتانەی چەك بەداعش دەفرۆشن، ئەولایەن و كەسانەی بازرگانی لەگەڵ داعش دەكەن، ئەوانەی بونە و دەبنە هۆكاری بە هێزی لایەنی ئابوری داعش، هیچیان كەمترنیە لەگەڵ داعش. لەگەڵ داعش لە تای یەك تەرازودان، هیچ جیاوازیەكیان نیە لەگەڵ ئەو كوردە وەحشە دەعشە بێ‌ شعورەی، باوكی دە منداڵی سەربڕی. ئەوانەی دڵیان لەگەڵ داعشەو بەكاری دڕندانەیان دڵخۆشن،ئەوانەی ڕۆژانە ڕۆلەی ئەم وڵاتە شەهید دەكەن، ژنەكانیان بێوەژن دەكەن، منداڵەكانیان هەتیوو دەكەن، ئەوەی بۆتە هۆكاری ئەوەی ئابوری ئەو وڵاتە، لە جەنگ دا بەهەدەر بدرێت، وڵاتانی چەك فرۆشن، ئەوانەن كە چەك بەداعش دەفرۆشن، داعشن. لە داعش ڕوو ڕەش ترن. لە داعش دڕەندەترن، لەداعش وەحشترن.