09/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزیری دەرەوەی توركیا داوای ھێزێكی ھاوشێوەی پێشمەرگە دەكات بۆ سوریا
مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، سەبارەت بەچۆنییەتی چارەسەركردنی قەیرانی سوریا دەڵێت: پێویستە ھێزێكی زەمین بۆ بەرەنگاربوونەوە گروپە توندرەوەكان لەسوریا دروستبكرێت، كە هاوشێوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بێت.
مەولود چاوش ئۆغڵو لەبارەی تاوانی پێشمەرگە رایگەیاندووە كە ئێستا "هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەغیابی سوپای عێراقدا توانییویەتی ناوچەكانی خۆیو چەند ناوچەیەكی تری عێراقی لەهێرشی چەكدارانی داعش بپارێزێت.
وەزیری دەرەوەی توركیا ئاماژەی بەوەش كردووە كە ئێستا شوێنك بۆ بەشار ئەسەدو سوپاكەی لەسوریا نەماوەو بەوتەی ئەو "پێویستە كار بۆ لەكارخستنی لەدەسەڵات بكرێت".