10/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزارەتی ئەوقاف ژمارەی کەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە چونەتە ڕیزی ڕێکخراوی داعشەوە
وەزارەتی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، نزیکه‌ی 500 که‌س له‌هه‌رێمی کوردستانه‌وه له‌ماوه‌ی دووساڵدا په‌یوه‌ندیان کردووه به رێکخراوی داعشه‌وه له‌و ژماره‌یه 150 که‌سیان له‌شه‌ڕی پێشمه‌رگه‌دا کوژراون.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دەڵێت: به‌هاوکاری ده‌زگا ئه‌منییه‌کان ژماره‌ی ئه‌و کهسانهمان دیاریکرد که په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه کردووه‌و له‌و 500 که‌سه جگه له کوژرانی 150 یان، 50 که‌سیان خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌رێم کردۆته‌وه.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، ئه‌و ژماره‌یه سه‌ره‌تا بۆ ئێمه چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو، به‌ڵام دواتر ئاسایی بوه‌وه، چونکه ئێمه له ناوچه‌یه‌کدا ده‌ژین که رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌و له ململانێیه‌کی تایفه‌گه‌ری و ئهیادلۆژیدا ده‌ژین، ئه‌م ژماره‌یه به‌به‌راورد به‌گه‌لانی تری ناوچه‌که که‌متره.
نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات که پلانی وه‌زاره‌ته‌که‌یان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌داعشه‌وه ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌و ژماره‌که روو له که‌مییه.