10/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژئاوا بۆ لە ئیسلام دەترسێت؟
لە دوای گۆڕانکاریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لاچونی دیکتاتۆرە ڕەزا قورسەکان ئێستا هەموو ترسیان لە هاتنی خەڵکی موسڵمانە بۆ سەر دەسەڵات و فەرمانڕەوایی.
لێرەدا خەڵکی موسڵمان و عەلمانیەکان تا ڕادەیەك ئەپرسن بۆ دەبێت لە ئیسلامیەکان بترسین کە دێنە کایەی دەسەڵات؟ ئایا ئەمانە نەشیاون بۆ فەرمانڕەوای؟
یاخود ئەو بانگەشە دیموکراسیەی ئەم چینە لە خەڵکی ناگرێتەوە ئەگەرچی زۆرینەن؟
یان بۆ ئەو هەموو ڕاگەیاندنانە دەیانەوێت هەمیشە ئیسلام و موسڵمانان وەك فۆبیا بناسێنن، ئەمەو دەیان پرسیاری تر کە لە مێشکی موسڵمانان و خەڵکی عەلمانی و خەڵکی ڕۆژهەڵات و کورد بە تایبەتی هەیە، دەمەوێت وەك لێکۆڵینەوەیەك وەڵامی ئەو پرسیارانەی مێشکی ئەو خەڵکە بدەمەوە بە پشتیوانی خوا..
پێش ئەوەی بێمە سەر باسەکە دەمەوێت بە راشکاوانە بڵێم ئەوەی کە سەیری موسڵمانان دەکات لە ناو جیهانی ئیسلامی لە چاوی ڕۆژئاواوە تەماشای موسڵمانان دەکرێت، سیاسیەکان و بیرمەندانی رۆژئاوا چۆن سەیری جیهانی ئیسلامی دەکەن، بە هەمانشێوە عەلمانیەکانی جیهانی ئیسلامی وەك تووتی هەموو ئاراستەکانی رۆژئاوا لە وڵاتانی ئیسلام پێچەوانە دەکەنەوە.. ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی ڕاگەیاندن زیاتر لەبەر دەست عەلمانیەکاندایە.
خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت: (ۆڵن تَرْچَی عَنكَ الْێهُودُ ۆڵا النَّصَارَی حَتَّی تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ)١٢٠ سورە البقرە
ههرگیز جولهکهو گاورهکان له تۆ (ئهی محمد صلی الله علیه وسلم، ئهی ئیماندار) ڕازی نابن، ههتا بهتهواوی شوێن ئاین و بهرنامهیان نهکهویت.
خەڵکانێکی بێ دین بە چاوی رەخنەوە سەیری ئەم ئایەتە دەکەن کە گوایە لە کەمی یاخود وەك ووتەی ناشرین ووتراوە بە یەهود و خاچ دروشمان، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە سایکۆلۆژیەتی یەهود و نەسارایە، چونکە ئەوان بۆخۆیان وابیر دەکەنەوە، هەرچەندە ئەمە بەڵگە نەویستە بەڵام بەڵگەی زۆریش هەیە لەسەری بۆ نمونە یەهود هەموو خەڵکی بێجگە لە یەهود بە خوار خۆیان تەماشا دەکەن، بەڵکو هەر بە مرۆڤ تەماشایان ناکەن ئەویش لە تیلموتەکەیاندا بە ڕاشکاوانە نوسراوە.. دیارە لای نەساراکانیش ئەوەی کە شوێنکەوتوی عیسای کوڕی خوا نەبێت وەك خۆیان دەڵێن ئەوە هەرتەقەیە هیچی لێقوبڵ ناکرێت بە گیانی دڕندە (روح الشریرە) تەماشایان دەکەن، بۆ ئەوەی ئەو دەرگایە دابخەم پێمان نەڵێن خۆ ئێوە ئەوان بە کافر یان بە موشریك دەزانن ئێوەش هیچ جیاوازیاتان نیە لەگەڵ ئەواندا؟
هەموو کەسێك دەبێت ئەوە بزانێت کە ئاینی ئیسلام دانی بە ئاینی ئەواندا ناوەو رێزی لێ گرتون وەك ئاین، مافی ئەوان دەست نیشان کراوە لە ئاینی ئیسلامدا لە پەیماننامەی نەجاران کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) مۆری کردوە لەگەڵیاندا تەنانەت نابێت خاچەکەشیان بشکێنرێت، کەواتە ئیسلام دانی ناوە بەوەی کە ئەوان ئاینن مافی پەرستشی خۆیان هەیە و ئازادن، بەڵام ئایا ئەوان دانیان ناوە بە بوونی ئاینێک کە ناوی ئیسلامە، نەخێر بە هیچ شێوەیەك..
کەواتە بۆ ئەوەی خەڵکی بە گشتی لایان ڕۆشن بێت شەڕی ئەوان لەم ڕوانگەوە دەست پێ دەکات کەپێیان وایە ئیسلام سەرچاوەکەی گیانێکی دڕندەیە دەبێت لە ناو بچێت پێغەمبەرەکەی راستگۆ نیە ئاینەکەشی هەڵبەستراوە پەرتوکەکەی لە ئاسمانەوە نەهاتوە..
وەڵامی ئیسلام بۆ ئەوان لە قورئانەوەیە هەر لەوێوە بە درۆ دەخرێنەوە، چونکە ئەرکی موسڵمانان بۆ ئەوە نیە کە خەریکی شەڕنگێزی بن لەسەر زەویدا بەڵکو خوای گەورە دەفرموێت: (ۆلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّەٌ ێدْعُونَ إِڵی الْخَیْڕ ۆێأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆێنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَڕ ۆأُوڵئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ)١٠٤ال عمران
دهبێت له ئێوه ئومهتێك پێك بێت، یاخود با ههمووتان ئومهتێك بن که بانگهواز بکهن بۆ خێرو چاکه، فهرمان بدهن به ههموو کارێکی دروست، قهدهغهی ههموو نادروستیهك بکهن، ههر ئهوانهشن سهرفرازان.
یاخود باشتر بۆمان روون دەبێتەوە لە دەقێکی تری قورئاندا کە چۆن فەرمانکراوە بە خەڵکی موسڵمان چاکەخواز بن بۆ خەڵکی تر..( كُنتُمْ خَیْرَ أُمَّەٍ أُخْڕجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ ۆتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَڕ ۆتُۆْمِنُونَ بِاللَّهِ ۆڵوْ ێمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ ڵكَانَ خَیْرًا لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُۆْمِنُونَ ۆأَكْپَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ)١١٠ ال عمران
(بهڕاستی) ئیتر ئێوه چاکترین ئومهتێکن که (بۆ سوودی) خهڵکی هێنراونهته مهیدانهوه، چونکه فهرمان به چاکه دهدهن و قهدهغهی خراپه دهکهن و باوهڕی دامهزراوتان به خوا ههیه، خۆ ئهگهر خاوهنانی کتێب باوهڕیان بێنایه (به ئاینی ئیسلام) وه چاکتر بوو بۆیان، ههیانه ئیماندارن بهڵام زۆربهیان گوناه کارو تاوانبارن.
لێرەدا ئەوە دەردەکەوێت کە ئەوانەی شوێنکەوتوی ئەم ئیسلامەن دەبێت هەمیشە لە چاکەو کاری باشەدا بن بۆ خەڵکی و مرۆڤایەتی، لە ڕاستیدا ئیسلام هەر خەریکی کاری باشەیە، بەڵام خاوەن بەرژەوەندیەکان سیاسیەکانی ڕۆژئاوا سەربازگەراکان هەرگیز نایانەوێت رووی راستی ئیسلام نیشانی کۆمەڵگای خۆیان بدەن چونکە ئەوکات بەرژەوەندیەکانی خۆیان دەکەوێتە مەترسی..
پیاوە سیاسی و سەربازیەکانی رۆژئاوا زۆر بە باشی چاویان لەسەر موسڵمانان و ئیسلام داناوە زۆری لێ دەترسن، بەدواداچونی تەواو دەکەن، سەنتەری ستراتیژی و دەیان دەزگای گەورەیان بۆ ئەم مەبەستە کردۆتەوە دەزانن چۆن ئیسلام بەزویی گەشە دەکات لە هەموو کۆمەڵگاکاندا ..
ئەلفرێز_ یەکێکە لە راوێژکارەکانی مارگرێت تاچەر زۆر بە ترسەوە ئاگاداری ئەوروپاو و بەتایبەت بەریتانیا دەکاتەوە کە ئیسلام لە نمو و گەشەیەکی زۆر ترسناکدایە بەرانبەر بە شارستانیەتی ڕۆژئاوادا..
ئاشکرایە کە زۆربەی لاوانی ئەوروپا هیچ دینێکیان نیە زۆربەی لاوو خەڵکەکەی مولحیدێکی تەواون، لەبەرانبەردا موسڵمانان لە وڵاتی خۆیان لە ئەوروپاش زۆر پابەندن بە ئیسلامەوە، تەنانەت لێکۆڵینەوەیان کردوە لەسەر ئەو ئافرەتە باڵا پۆشانەی کە لە ئەوروپا ژیان بەسەر دەبەن هیچ کات ئامادە نین واز لە باڵاپۆشیەکەیان بێنن، کە ئەوروپا بۆ خۆی هەتاو تێیدا زۆر کەمە ئازادی تەواوەتی دراوە بە ئافرەت، بەڵام ئافرەتانی موسڵمان وەك چەکی موجاهیدان زیاتر پابەندن بە باڵاپۆشیەکەیانەوە، ئەمە بۆخۆی ترسێکی گەورەی لە شارستانیەتی ڕۆژئاوا دروست کردوە تا ناچار بە فەرمانێکی زۆر دیکتاتۆریانە لەوڵاتی فەرەنسای بە ناو ئازادی قەدەغەی سەرەتاترین مافی مرۆڤ دەکرێت کە پۆشینی جلوبەرگە!
یاخود دەبینن کە ئەو هەموو کڵێسایانە لە ئەوروپادا دەکڕرێتەوە و دەکرێت بە مزگەوت، ئەم دیاردەیە ئێستا لەبەرچاوی هەموو رۆژئاوایە کە بە سەدان کڵێسا کڕاوە و کراوە بە مزگەوت، لەبەناوبانگترین کڵێساکان ( سقلیە لە ئیتالیا) (ئۆرەبرو لە سوید) (نیۆرلینز لە ئەمەریکا)...هتد.
لە شارێکی وەك لەندەندا لە مزگەوتەکاندا سێ جار نوێژی هەینی تێدا دەکرێت ئەوەندە مزگەوتەکان پڕن لە موسڵمانان کە ناچار کۆمەڵێك نوێژی هەینی دەکەن کۆمەڵێکی ترچاوەڕێیان دەکات کە ئەوان تەواو بوون دەچن نوێژێکی هەینی دادەبەستن، پاشان کۆمەڵێکی تر چاوەرێی دووەم دەکات بۆ دواجار ئەوانیش نوێژی خۆیان دەکەن لەزۆربەی زۆری شارەکاندا بانگ بە ئاشکرا وەك وڵاتی موسڵمانان دەدرێت، لە ماوەی ساڵێکدا لە وڵاتێکی وەك بەریتانیا بە سەدان هەزار کەس موسڵمان بوون واتا بەس لە ساڵی ٢٠١٠ سەدهەزار کەس موسڵمان بووە لە بەریتانیادا ئەتوانن لەم ڕاپۆرتەدا خۆتان بە باشی سەیری بکەن..
(http://www.youtube.com/watch?v=dH672DUX5Mk&feature=share)
لە وڵاتێکی وەك ئیتالیادا لەساڵی ١٩٧٠دا تەنها دوو مزگەوتی تێدابووە ئەویش لە ڕێگای فەڵەستینی و میسری و سوریەکانەوە ئەو دوومزگەوتە کراونەتەوە، بەڵام ئێستا لەو وڵاتەدا (٧٠٠) مزگەوت هەیە، ئیتر رۆژئاوا چۆن لە ئیسلام ناترسێت!
یاخود لە شاریکی وەك نیۆرلینز ئەمریکی ١٨ مزگەوتی تێدایە!
لە وڵاتێکی وەك نەرویج کەلەچاو خاکەکیدا کەمترین خەڵکی تێدا دەژی لە ئۆسلۆی پایتەختەدا ٤٧ مزگەوتی تێدایە کە ئەم زانیارییە لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستم کەوتوە لەوانەیە ئێستا لەو شارەدا ژمارەی مزگەوتەکان زیادیان کردوە، لە کەم شاردا دوو مەزگەوت و سی مزگەتی تێدا نەبێت.. هەروەها ئەم ڕەوش و بارە لە هەموو ئەورپادا دەبینرێت..
ئەمە بۆتە هۆکاری ئەوەی کە گەورە پیاوان و بیرمەندان و سیاسیەکان سەربازیەکانی رۆژئاوا لە ئیسلام بترسن، بەترسناکی بیدەن بە گوێ خەڵکیدا.
هەرسی بیر و بەرەو دۆڕان:
لەدوای روخاندنی دەوڵەتی سوڤێت (بلۆکی شەرقی) ڕۆژئاوا بیری لەوە کردەوە کە دوژمنێکی هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت داهێنان بکات، لە ڕۆژئاوادا بیرمەندەکانیان، سیاسیەکان و نوخبەکانی خۆیان پەروەردە کردوە کە دەبێت دوژمنێکت هەبێت ئەوکات دەتوانیت داهێنانی زیاتر بکەی، هەرچەندە مشتومڕێکی زۆر کەوتە نێوانیان لە سەدەی پێشودا کە پێویستیان بە دوژمن نیە بەڵکو پێویستیان بە رکابەر (مونافەسە) هەیە، بەڵام زۆرینەی رۆژئاوا لەسەر ئەوە رێکەوتن دەبێت دوژمنێکیان هەبیت تابتوانن زیاتر بەرەو پێش بڕۆن ئەگەر دوژمنیشیان نەبێت خۆمان دەبێت دوژمنێک دروست بکەین، کە پێیان وابوو باشترین دوژمن بۆ ئەوان ئیسلامە ئەگەر ئیسلام بکەنە دوژمن زیاتر بەرژەوەندیەکانیان لە برەوداندا دەبێت.
ئەم بیرە بە تەواوەتی لە رۆژئاوادا چەسپا، تەنانەت لە ساڵی ١٩٩٣بۆ١٩٩٤ ئەمریکا بە ئاشکرا ڕایگەیاند لە ڕێگای کەناڵەکانی خۆیەوە کە ئیسلام دوژمنی شارستانیەتی ڕۆژئاوایە!
تەنانەت لەسەر دەمی جۆرج بۆشی باوکدا ئەم ووتەیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ساڵی ١٩٩٣ ڕایگەیاند کە ئیسلام دوژمنی ئەمریکایە..
لای خوێنەر ئاشکرایە بەتایبەت ئەوانەی کە لە ڕۆژئاوا ژیان بەسەر دەبن، دەزانن کە بیری خەڵکی رۆژئاوایی داگیر کراوە لە لایەن ڕاگەیاندنەکانی خۆیانەوە، چونکە سروشتی ئەوان واهەڵکەوتوە کە زیاتر بیر لە ژیان و خۆشییەکانی بکەنەوە بیرکردنەوەیان زۆر سنوردارە تەنها بیر لەوە دەکەنەوە کە ماڵیات (زەریبە) زۆر ئەدەن یان کەم یاخود حەفتانە پارە پەیدا بکەن بۆ شەوی سوری شەممە و یەك شەممە، یان لە ساڵێکدا توانای چەند سەفەری هەیە...وە هەروەها، کەواتە خۆی بەدوای راستیدا ناگەڕێت، ڕاگەیاندنەکانیش بە ئارەزوی خۆیان ئیسلام دەکەن بەئەژدیهای حەوت سەر و خەڵکی پێ دەترسێنن، رۆژنامەکانی خۆشیان زۆر گرنگی نادەن بە هەوڵەکانی جیهانی ئیسلامی، رۆژنامەکانیان زۆر سادەن باسی شتی ناوخۆی و لۆکاڵی زۆر دەکەن کە زۆر بێمانایە، لەوانە هەواڵی بڵاو کردنەوەی مردنی پشیلەیەك، یاخود پیرێژنێك لەماڵەکی خۆیدا کە ماوەی حەفتەیەکە مردوە و کەس پێی نەزانیوە، یان رێگایەك چۆن چارەسەر بکەن کە دارو درختی زۆری تێدا ڕواوە، واتا بە تەواوەتی رۆژنامە و گۆڤارەکانیان زۆر لۆکاڵین، یاخود باس لە ژیانی ئەرستۆکراتیەکانی خۆیان دەکەن کەچەندە پارە بەکار دێنن لە ئاهەنگ و جلوبەرگیان، بە هونەرمەندان هونەری ڕازاندنەوەی ماڵ و هونەری خواردن ...وە هەروەها.
لە کۆتای رۆژنامەکەیاندا هەواڵێک لەسەر جیهانی ئیسلامی بڵاو دەکرێتەوە بەئارەزو ویستی خاوەن بەرژەوەندی یەهود ونەسارەکان دەیانەوێت ئەو خەڵکە وا لێ بکەن کە لە ئیسلامەکە بترسێت و لێی دەکەن بە فۆبیا.
بەڵام لەم دواییانەدا بە هۆکاری ڕووداوەکانی تونس و میسر هەندێک سەرنجیان ڕاکێشرا بەلای ئەو رووداوانە بەتایبەت میسر زۆر گرنگی پێ ئەدەن، چونکە دەزانن میسر ناوەخنی هەموو بیری ئیسلامیەکانە لە رووی بزواوتن و چالاکی ئیسلامی لە هەموو ڕوەکانەوە دەزانن تەنها میسر دەتوانێت کە ئاین بە ئادۆلۆژیا بکات.
خاوەن بەرژەوەندیەکان لە نێوان وویژدان و داهاتدا:
ئەوانەی کە خاوەنی بەرژەوەندین لە سیاسیەکان و بەتایبەت خەڵکانی سەربازی و جەنەڕاڵە گەورەکان و خەڵکانی موسڵمان گەورە دەکەن، دەیکەنە دوژمنی خۆیان بۆ مانەوەی بەرژەوەندی سەربازی خۆیان ئەو هەموو کارگە گەورانەی کە چەك دروست دەکات..
جاك پۆمێل_ یەکێکە لە گەورە لێپرسراوانی سەربازی فەرەنسا لەساڵی ١٩٩٠دا ئاماژەی بەوەدا کە ئیتر ناتۆمان ناوێت لەبەر ئەوەی سۆڤیەت روخا ئەو پارەی کە دەیدەن بە چەك بەکاری دێنن لە بواری خزمەتگوزاری..
بەڵام لەدوای لێدوانەکەی بە کاریگەری کارگە گەورەکانی چەك بە زووی دەم کوتکرا، چونکە گەورەترین بازاڕ و دەستکەوتی پارە لە بازرگانی چەکدایە، ئەو هەموو سەربازەی کەخاوەنی بەرژەوەندین ئەگەر برەو نەدەن بە شەڕو چەك ئەوان دەبێت هەموو خانە نشین بکرێن ، ئیتر چۆن دەهێڵن کارەکە ئاکامی بەو شێوە بێت کە مرۆڤایەتی ئارام بێت، لای هەمووان ئاشکرایە بە هۆکاری شەڕی بازرگانانی چەك تەنها لەشەڕی دووهەمی جیهاندا(٦٣) ملیۆن کەس کوژراوە لە ئەوروپادا لەنێوانی (چەرچل، هیتلەر، مۆسۆلۆنی، ستالین) کە ئەمانە هەموو رائید و پێشەوای عەلمانین.
کەواتە ئەوەی کە باسمان کرد لە خاوەن بەرژەوەندیەکان کە وویژدان لە لای ئەوان داهاتە لەسەر گیانی خەڵکی، پێویستیانە کە خەڵکی بە ئیسلام بترسێنن بڵێن دوژمنێکی گەورەیە تا ئەو هەموو چەکە بەرهەم بێنن..
وڵاتیکی وەك ئەمریکا بۆماوەی چەند ساڵ کە هێرشی بردە سەر کۆریاو ڤێتنام .. هەر بۆ ئەوە بوو کە کارگەکانی بەردەوام لە دروستکردنی چەكدا بن بەرژەوندی ئەو بازرگانە پیاوکوژە ئیرهابیانە نەکەوێتە مەترسی، ناچار شەڕی دروست کرد لەو وڵاتانەدا بە ملیۆنەها خەڵکی کوژران .
دەبێت حیزبێکی بچوکی وەك حەماس گەورە بکات بۆ برەودان بە چەکی خۆی، یاخود سەدام حسێنی گەورە کرد ئەو هەموو نەهامەتیەی بەسەر خەڵکی عێراقدا هێناو دوایی ووتی چەکی کۆمەڵکوژی هەیە، دەرچوو هیچی نەبوو ئەو هەموو پارەو بازرگانی چەکە لەسەر لاشەی خەڵکی کوردو عێراق کۆتای هات.
وڵاتێکی وەك سعودیە کە دەبوو پارەی ئەو وڵاتە بۆ موسڵمانان بەکاربێت هەموو ساڵێك دەبێت لە ئەمریکا بایی (٤٠)ملیار دۆلار چەك بکرێت، بە هۆکاری ئەوەی پارسەنگی هێز لە ناوچەکەدا بپارێزرێت، ئێرانیان لە توانا هێزی خۆی زۆر زیاتر و گەورەتر کردوە بۆ ئەوەی هەرچی چەکی خۆی هەیە بەسەر ئەو چەند وڵاتە دەوڵەمەندە ئیسلامیەدا ساغ بکەنەوە..
هەموو دەزانن کە ئێران تەنها لە راگەیاندنەکاندا باسی ئەمریکا دەکات وەك دوژمن، بەڵام لە ڕاستیدا هەردولا وەك چاویان بەرژەوەندیەکانی یەکتر دەپارێزن کاتێك ئەحمەدی نەژاد دێتە عێراق سەربازانی ئەمریکی چاودێری دەکەن!
یاخود خودی ئەمریکا لەسەروەت و سامانی نیشتیمانی خۆی ساڵانە بودجەی سەربازی دەگاتە (٦٦١) ملیار دۆلار کە هەر حەوت وڵاتە زلهێزەکەی جیهان لە ئەمریکا کەمتر بەکاردێنن بۆ چەك(٥٨٠) ملیاردۆلار تەرخان کراوە بۆ چەکی ئەو حەوت زلهێزەی دنیا، ئەو هەموو پارە و بازرگانیە بۆ بێ ویژدان و جەنەراڵە گەورەکانە.
ئەرستۆکرات و هەژاران دژ بەیەکن:
دەوڵەمەندی رۆژئاوا لەسەر گیانی خەڵکی بە گشتی و موسڵمانان بە تایبەت وای کردوە کە موسڵمانان رقیان بۆ دروست بێت لەدژی سەرمایەداری رۆژئاوا، پێچەوانەکەی رۆژئاوا لە موسڵمانان، چونکە زۆربەی وڵاتانی موسڵمان هەژارن، نابێت وەك وڵاتانی کەنداو تەماشای جیهانی ئیسلامی بکرێت، چونکە تەنها پێنج دەوڵەت لەئاستێکی باشدان لە رووی ئابووریەوە، زۆربەی جیهانی ئیسلامی نەك نان تەنانەت ئاویش شك نابەن بۆ خواردنەوە وەك وڵاتانی نەیجەر، سیرالیۆن، ساحل العاج...هتد، ئەم دەوڵەمەندیەی ئەوان و هەژاری ئێمە ئەو جیاوازیە چینایەتیەی دروست کردوە، بەهۆکاری ئەو هەموو جەنگەو بردنی خێرو بێری وڵاتانی موسڵمان لە ڕێگای سەربازی و مۆنۆپۆل و داگیرکەری ئیستیبدادی، جیهان گیرییەوەیە ..
ئەمە بۆتە هۆکاری ئەوەی کە لە وڵاتێکی وەك نەیجەر دەخلی ساڵانەی کەسێك (١٤٧) دۆلار بێت، بەڵام لە نەرویج دەخلی یەک کەس لەساڵێکدا لە سەروەتی نیشتیمانی (٢٨.٥٠٠) دۆلارە!
لە فەرەنسا دەخلی کەسێك (٤٠٠٠) دۆلارە لەساڵێکدا
لە سوید دەخلی کەسێك (٥٠٠٠) دۆلارە لە ساڵێکدا
لە سودان دەخلی کەسێك(١١٠٠) دۆلارە لە ساڵێکدا.. وەهەروەها
لە ئاماری نەتەوەیەکگرتوەکان و هیومان رایتز دا هاتوە کە وڵات هەیە دەخلی لە خواروی ١٠٠ دۆلارە! ئەمەش دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە موسڵمانان بە نایاسای رووبکەنە ئەو وڵاتانە ئەگەرچی گیانیان لەمەترسیدا بێت، ئەوا زۆر دوور نیە لە خەڵکی کوردی ئێمەش کە زۆربەی زۆرمان لە تاو نەداری هاتینە دەرەوەی وڵات، رۆژانە لە هەواڵەکانی مەغریب و ئیسپانیادا لە نێوانی تەنجە و شاخی تاریق دا بە سەدان کەس دەخنکێن، بێجگە لە گرتن و سنورداش کردنەوە، لە میسر و یۆنان و ئیتالیادا رۆژانە بە دەیان کەس دەمرن و دەخنکێن، لە تورکیا بۆ یونان بۆ ئەلبانیا ئیتالیا... هەروەها
ئەم کۆڕەوەی موسڵمانان ترسێکی زۆری لە دڵی رۆژئاوادا دروست کردوە، کەدەگەنە ئەوروپا هەرکەسێك لەمانە چەند کەسیتر بەدوای خۆیاندا ڕادەکێشن، رۆژ بەرۆژ دانیشتوانی موسڵمانان لە رۆژئاوادا بە رێژەیەکی زۆر گەورە لە زیاد بووندایە، ئەمەش سیاسیەکانی ڕۆژئاوا دەترسێنت، لەکاتێکدا لە یەکێك لە باڵەخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیادا کە ٣٠ شوقەیە لەناو ئەم شوقانەدا ٦ خێزانی موسوڵمانی تێدایە. لەو شوقانەدا ٣٠ منداڵیان هەیە کە ٢٩ منداڵی موسڵمانانن، یەك منداڵی ئەڵمانیە ئەو ٢٩ منداڵە موسڵمانە لە ٦ شوقدا دەژی بە هەموو ٢٤ شوقەکەی تر تەنها یەك منداڵی ئەڵمانی تێدایە واتا ئەڵمانیا ئێستا کەوتونەتە ئەو رەوشەی کە زیاد ناکەن بەرەوە ئینقراز دەڕۆن، رۆژ بەرۆژ موسڵمانان لەو وڵاتەدا زیاد دەکەن، چونکە یەکەم وڵاتێك لە جیهاندا کە خەڵکەکەی حەز بە گەشتوگوزار بکەن ئەڵمانیایە نایەنەوێت بە هۆکاری منداڵ ئەو دەرفەتی گەشت و گوزارەیان لێ تێك بچێت، پێچەوانەکەی موسڵمانانی تورك و عەرەبن لەو وڵاتەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە زیاد بوندان، ئەمە ترسێکی زۆری دروست کردوە لە دڵی رۆژئاوادا بەرانبەر موسڵمان.
رۆژنامەی سەندەی تەلەگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی مانگی فیبرایەری ٢٠١١ دا دەڵێ لە ٥٪ دانیشتوانی هەموو ئەوروپا موسڵمانان پێکی دەهێنن، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٥دا پێکاتەی دانیشتوانی موسڵمان ئەگەر بەم رێژەیەی ئێستا زیاد بکەن دەبنە٢٠٪.
ئەم ڕاپۆرتە دڵەڕاوکێیەکی زۆری دروست کردوە لەناو حیزبی پارێزگاران و ڕاستڕەو و توند رەوەکان..
لە وڵاتێکی وەك فەرەنسادا زیاد لە١٠ ملیۆن موسڵمانی تێدا دەژی کە ناویان تۆمارکراوە بێجگە لەو موسڵمانانەی کە بە درێژای ٢٠ساڵە لەو وڵاتە دەژین و هیچ مافێکیان نیەو قاچاغن کە ئەو چینە خۆیان ئەدەن لە ١ ملیۆن کەس!
وڵاتێکی وەك فەرەنسا توانیویەتی چەندین وڵات لە ئەفریقادا داگیر بکات وەك (تونس، سیرالیۆن، نیجەر، جەزائیر، مغریب..هتد) ئەم وڵاتانە هەموو دەتوانن بە فەرەنسی ئاخافتن بکەن، ئابوری ئەو وڵاتە باشە بە زووترین کات دەکەونە سەر کارکردن، کە بەرێژەیەکی زۆر دانیشتوانی فەرەنسا بەرەو موسوڵمان بوون دەڕۆن، هەموو دەزانن کە خوشەویسترین یاری کە تەماشەکەرێکی زۆری هەبێت یاری (فوت باڵە) یاخود دوگۆڵی کە کاریگەری تەواوی هەیە لە رۆژئاوا بەتایبەت هەموو جیهان بە گشتی ٦ یاریزانی ئەو وڵاتە موسڵمانن، بەناوبانگترین یاریزانی ئێستا و ڕابوردووی ئەوروپا لە موسڵمانەکان بوون (تێری هێنری و زەینەدین زێدان) لە ڕاپۆرتێکی ئەو وڵاتە خۆیدا دەڵێت: لە ساڵی ٢٠٦٠دا رێژەی دانیشتوانی فەرەنسا لە ٥٠٪ زیاد دەکات کەواتە ئیتر وڵات وڵاتی ئیسلامی دەبێت سەرۆك کۆمار دەبێت لە موسڵمانان بێت، ئەمە بۆتە هۆکاری ئەوەی کە لەموسڵمانان بترسن، لەکوێدا ئەم رێژە زۆرە بەرچاو دەکەوێت، لە وڵاتی ناپلیۆن، لە وڵاتی چەند جار سوپا رێکخەری خاچ دروشمان لە قوتی و فرنجە، یاخود یەکەم وڵاتی عەلمانی، دیسان ناچارم دووبارەی بکەمەوە بەو هۆکارەیە کە هەموو لاکان لە ئیسلام دەترسن.
خواری و لاری موسڵمانان هۆکاری ترسە:
من لەم لێکۆڵینەوەیەدا چەند باسی موسڵمانانم کردبێت بە چاکە، دەبێت باسی خراپەکانی خۆمان بکەین..
هۆکاری ترسیان لە ئێمەی موسڵمان گوێ نەدانمانە بەیاساکان، بەزاندنی سنوری ئەو وڵاتانە بەبێ ڤیزەو هیچ ڕێکەوتنێك.
لە وڵاتیکی وەك دانیمارك ئەگەرچی موسڵمانەکانی لە ٣٪ ی پێکهاتەی ئەو وڵاتە بن بەڵام ٨٪ ی خەڵکی موسڵمان لە زیندانەکاندان! ئەگەرچی بەداخەوە لە پیشەو کاری موسڵمان ناوەشێتەوە ئەوەی ئەو خەڵەکە کردویانە لەزینداندان بەوهۆکارە، بەڵام بۆ دواجار هەموو لەسەر ئیسلام و موسڵمانان هەژمار دەکرێن کە زۆربەی کارەکانیان لەسەر فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکانە، یاخود کوشتن، یان کاری سێکسی لەگەڵ خەڵکێک کە بەزۆر ئەنجامیان داوە...وە زۆر کاری قیزەونی تر
لە ولایەتی تاکساس لەشاری یوستەر ٤٠ مزگەوتی تێدایە هەموو هەینیەك زیاد لە ١٠٠٠٠ کەس دەڕۆنە مزگەتەکان بۆ نوێژ، کە ئەم زانیاریەم خوێندەوە لە رۆژنامەی ئەهرامی میسری، بەڵام دوایی لە ئەنتەرنێت سەیرم کرد ١٠٠.٠٠٠ کەس لەو شارە دەژین کە بە موسڵمان ئاماژەیان بۆ دەکرێت!
کەواتە رێژەکە لە چاو دانیشتوانەکەیدا هیچ نیە، لە هەمووی ناهەموارتر ئەوەیە کە ئەو شارە زۆربەی زۆری خەڵکەکەی لە پێکاتەی موسڵمانە ئافرەتەکانی لەش فرۆشن بە تەواوەتی موسڵمانەکانی ئینحرافیان کردوە..ئەمە هۆکارێکە کە ڕۆژئاوا لە موسڵمانان بترسن..
لەهەمانکاتدا توندڕەوی موسڵمانان لە نەزانی خۆیان.. بۆ نمونە لە شارێکی وەك بێرمینگهام لە بەریتانیا گەنجێکی موسڵمان هەڵسابوو بە شاکاندنی هەموو کێلی قەبرەکانی سەرقەبرانیکی مەسیحی، لەبەرانبەردا ئەوانیش هەمان کریان کردبو لە قەبرسانی موسڵمانان، ئەمە وادەکات کە خەڵکی بترسێت لەئیسلام، یان تەقاندنەوەی پەیکەری بوزا یان زۆر جار بەناوی موسڵمانانەوە تەقینەوە لەناو خەڵکیدا ئەنجام ئەدرێت دەبێتە هۆکاری ترساندنی خەڵکی بە گشتی لە ئیسلام و موسڵمانان، چونکە ئێستا ئەوەی خاوەنی ریشو سیمایەکی ئیسلامیە خەڵکی لە رۆژئاوادا تاڕادەیەك سڵی لێ دەکاتەوە، نمونەیەکی بەرچاوتان بۆ باس دەکەم لە فرۆکەخانەیەکی ئەمریکی چەند شێخێکی بەڕێز ویستبوویان لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا سەفەر بکەن، لەکاتی نوێژدا ئەو چوار شێخە بەڕێزە بە جەماعەت نوێژ دەکەن، کاپتنی فرۆکەکە دەیان بینێ و دەڵێت من ئەم چوار کەسە هەڵناگرم... لە کۆتایدا هەڵیان ناگرێت بە فرۆکەیەکی تر سەفەر دەکەن ئەوانیش سکاڵا تۆمار دەکەن لە رێگای دەزگای نەکیرەوە(مٶسسە النکیر) تەعویزێکی باش وەردەگرن، بەڵام مەبەستی من ئەوەیە ترسیانە لە ئیسلام بەهۆکاری لارو خواری هەندێك کەس کە لەسەر موسڵمانان ئاماژەیان بۆ دەکەن.
لەساڵی ١٩٩٥ لە (ئۆکلاهاما) کەسێك بە ناوی (مەکڤی) بارەگایی سی ئای ئەی تەقاندەوە، لە پاش چەند سەعاتێکی کەم کلینتۆن ئەو دەمە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەست بەجێ ووتی موسڵمانە توندڕەوەکان ئەو کارەیان کردوە، دوایی دەرکەوت کە مەکڤی ئەنجامی داوە لە حیزبی مەسیحیە توندڕەوەکانە کە گیرا بەناوی خۆی بانگیان کرد باسی ئاینەکەیان نەکرد، دوایی کلینتۆن داوی لێبوردنی لە موسڵمان کرد، بەڵام ئەگەر کەسێك ئەوکارەی بکردایە موسڵمان بوایە بێگومان یەکسەر دەیانوت ئیسلامێك ئەوکارەی ئەنجامداوە، کەچی بۆ مەکڤی ناوەکەی خۆیان وت تەنانەت ناوی حیزبەکەیشی نەبرا کە (یەمینی موتەتەریفە)، گومان لەوەدا نیە ئەمەش بۆ ئاراستەکردنی خەڵکیە بەوەی کە ئیسلام ترسناکە ئامانجەکەیان ئەوەیە کە خەڵکی بترسێنن لە ئیسلام موسڵمانان.
پاشان نمونەی موسڵمانان لە جیهاندا ترسێکی زۆری دروست کردوە بۆ ژیاری رۆژئاوا چونکە ئەوان وەك جیهانی ئیسلامی هەر خەریکی خستنەوە و دروست کردنی وەچە نین، بەڵکو ئەوان زیاتر خەریکی کارکردن ..
لەساڵی ١٩٨٠دا موسڵمانان لە جیهاندا ٨٠٠ ملیۆن بوون.
لەساڵی ٢٠٠٠ دا موسڵمانان لەجیهاندا بوون بە ١.٢٥٠.٠٠٠٠٠٠ واتا یەك ملیارو دوسەدو پەنجا ملیۆن .
لەساڵی٢٠١٠دا موسڵمانان لە جیهاندا گەیشتنە ١.٧٥٠.٠٠٠.٠٠٠ یەک ملیارو حەوسەد پەنجا ملیۆن.
لەساڵی ٢٠٢٥دا موسڵمانان دەگەنە ٢.٥٠٠.٠٠٠.٠٠٠ دوو ملیاردو پێنسەد ملیۆن، لەبەرانبەردا مەسیحیەکان دەگەنە٢.٠٠٠.٠٠٠.٠٠٠ ملیار.
بۆ یەکەم جارە لە ژیانی موسڵماناندا بەو شێوەیە زۆرینە بن هەمیشە هەر کەمینە بوون، ئەمە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ترسێکی زۆریان لە موسڵمانان بۆ دروست ببێت..
ترسناکترین بیردۆز لە لایەن بیرمەندەکان ڕۆژئاوا:
لەهەمووی ترسناکتر ئەوەیە کە بیرمەندانی رۆژئاوا وا لە سیاسیەکانیان دەگەیەنن کە لەدوای ژیارو شارستانیەتیان هیچ شتێکی تر پێک نایەت کۆتایی مێژووە، ئەم بیرە (فرانسیس فۆکۆیاما) وەك بیریارێك بۆ کۆشکی سپی دەنوسێت لە گۆڤارێکدا لە ئەمریکا کە تایبەتە بە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە، لەوانەی تر کە تێدا دەنوسێت (هانتنتۆنگ) کە بیرمەندێکی رۆژئاوایە پێیوایە ژیارەکان بەیەکدا کێشانە و خاوەنی ئەو بیرەیە کە رۆژئاوا پێویستی بە دوژمن هەیە بۆ ئەوە زیاتر پێشکەوێت، ئەم دوو بیریارە بوون کە نامەیان دەنوسی بۆ کلینتۆن و جۆرج بۆش کە سیاسەتی دوژمنکارانەیان فێر دەکردن و پێیان وابوو کە خۆیان دامەزرێنەری ژیارن دەبێت هەموو شارستانیەتەکانی تر لە ناو بچن بۆ ئەوەی ئەم ژیارە بۆ هەتاهەتایی بمێنێتەوە، چونکە شارسانیەتیەکانی تر مەترسیان هەیە بۆ سەر ژیاری ڕۆژئاوا، ئەمان پێیان وایە بوو دەبێت کۆمەڵێك لە خۆرهەڵات دروست بکرێت بۆ ئەوەی دیوارێك بن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی رۆژئاوا، بەواتای ئەوەی خەڵکانی وەك حوسنی موبارەك و قەزافی دروست بکەن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان.
لەم دوو بیریارە ترسناكتر کەسێك سەری هەڵدا بەناوی (جۆن کریستۆڤەر ووڤان) کتێبێکی نوسی بەناوی (ئیمپراتۆریەت و بەربەرە نوێکان) بەزمانی فەرەنسی دوای کرا بەعەرەبی و ئینگلیزی، کەباس لەوە دەکات بۆ مانەوەی خۆیان بۆ ئەوەی ئەم ژیارەیان تێکنەچێت دەبێت هەموو ئەوانەی کە لە خوار هێڵی ئیستیواوەن لەناو بچن، تەنانەت دەڵێت ئەگەر بۆتان کرا هەرچی جۆرە نەخۆشیەکە لەناویاندا بڵاوی بکەنەوە بۆ ئەوەی سروشتی هەموویان تێیابچێت، تەنانەت بانگەشەی بۆ ئەوە کردوە لە کتێبەکەیدا دەڵێ نابێت بە هیچ شێوەیەك دەرمانیان پێ بفرۆشن بە پارە، مەبەست لە کتێبکەی ئیمپراتۆریەت بەواتای شارستانیەتی رۆما، بەربەرە نوێکان واتا موسڵمانان!
ئەمە بیرو بۆچونی بیریاران و سیاسیەکانە بەرانبەر بە ئیسلام.
ئێمەی موسڵمانیش پێمان وایە پێکەوە ژیان و تێگەیشتن لەیەك و یەکتری ناسین ژیارو بیرو باوەری ئێمەیە.. وەك خوای موتەعال دەفەرموێت: (ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُم مِّن ژَكَرٍ ۆأُنپَی ۆجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ )١٣ سورە الحجرات
ئهی خهڵکینه ئێمه ههمووتانمان له نێرومێیهك دروستکردووه (که باوکه ئادهم و دایکه حهوایه)، وه کردوومانن به گهلان و تیرهو هۆزانی جۆربهجۆر، تا یهکتر بناسن و پهیوهندیتان خۆش بێت به یهکهوه..بهڕاستیی بهڕێزترینتان لای خوا ئهوهتانه که زۆرتر له خواترسه و فهرمانبهرداری خوایه، بێگومان خوا زاناو ئاگایه به ههموان.
ئەمە بیرو بۆچونی ئێمەیە دەربارەی گەلان و شارستانیەتەکانیان بە گشتی.