10/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
داعش ده‌یه‌وێت ده‌ستكاری قورئان بكات
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق و شام ناسراو به داعش به‌نیازه ده‌ستكاری قورئان بكات و سه‌رله‌نوێ بینوسێته‌وه ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ئایه‌تێكی تێدا لاببات و و له‌و ڕێگه‌یه‌وه شه‌رعیه‌ت به‌كاره‌كانی بدات .
له‌م باره‌یه‌وه ماڵپه‌ری المصدر بلاَوی كرده‌وه كه چه‌كدارانی داعش له‌هه‌نگاوێكی سه‌یردا ده‌یانه‌وێت سه‌رله‌نوێ قورئانی پیرۆز دابڕێژنه‌وه و ئه‌و چه‌ند ئایه‌ته لاببه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باس له نه‌رمی نواندن ده‌كات و هه‌روه‌ها باسی له مه‌سیحی و دینه‌كانی تر ده‌كات ، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه شه‌رعیه‌ت به‌كاره تیرۆریستییه‌كانی بدات .
به‌پێی زانیارییه‌كان داعش بڕیاری داوه كه له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌ست به‌م كاره بكات و به‌نیازه چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانی پیرۆز وه‌ك ئایه‌ته‌كانی سوره‌تی (كافرون) لاببات و بیانسڕێته‌وه .
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌یانه‌وێ ئایه‌تی 33ی سوره‌تی الاحزاب بسڕنه‌وه له قورئانی پیرۆز ، كه خوای گه‌وره له‌و ئایه‌ته ده‌فه‌رموێ"إنما يريد الله ليذهب عنكم الرجس أهل البيت ويطهركم تطهيرًا" .
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه پێشتر گروپی تیرۆریستی داعش ڕایگه‌یاندووه كه به‌نیازی هیرش كردنه سه‌ر كه‌عبه (ماڵی خوا) و ڕوخاندنی ئه‌و شوێنه‌ن .