15/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی ناچار به‌نیشتنه‌وه کرا
به‌مه‌به‌ستی پشكنینی دوێنێ چوارشه‌ممه 14 ی ئاب، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی ناچاركرد له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بنیشێته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا پشكنین بۆ ئه‌و فڕۆكه‌یه كراوكه به‌ره‌و سوریا گه‌شتی ده‌كردو هیچ كه‌لوپه‌لێكی قه‌ده‌غه‌كراوی تێدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه له‌نمونه‌ی چه‌ك‌و هه‌ر شتێكی تر.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ده‌ڵێت، فڕۆكه ئێرانییه‌كه كه‌لوپه‌لی فریاگوزاری ده‌رمان و خۆراكی تێدابوه و دوای پشكنین، رێگه به تیمی فڕۆكه‌كه دراوه درێژه به گه‌شته‌كه‌یان بده‌ن به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق له پایته‌ختی سوریا.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که له‌ڕابردودا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فشاری توندیان خسته‌سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاوه‌كو بشكنین بۆ ئه‌و فڕۆكه ئێرانیانه بكات، كه به‌ئاسمانی عێراقدا به‌ره‌و سوریا گه‌شت ده‌كه‌ن،که گومانیان لێده‌کرێت چه‌ك بۆ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بگوازنه‌وه له‌و كاته‌شه‌وه به‌رپرسانی بواری فڕۆكه‌وانی عێراق چه‌ندجارێك پشكنینیان بۆ فڕۆكه ئێرانییه‌كان كردوه.