11/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
مەسعود بارزانی: نامه‌وێ بۆ هه‌میشه سه‌رۆك بم
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئەلحهیات رایگه‌یاندوه كه ده‌مه‌وێت كاتێك واز له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بێنم كه خه‌ڵك داوام لێ بكه‌ن و ئه‌زمونی هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكانی تر دووباره ناكه‌مه‌وه‌و هه‌رگیز ئه‌وه قبوڵ ناكه‌م تا له ژیاندا ماوم سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بم.
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له به‌شێكی تری ئەو دیدارەدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئەلحهیات له‌باره‌ی ناردنی 5 هه‌زار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی بۆ پاراستنی خاكی كه‌ركوك رایگه‌یاند هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له توانایاندا هه‌یه داعش تێكبشكێنن و ناهێڵن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و شاره بكه‌وێته ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه، بۆیه رێگه به حه‌شدی شه‌عبی و هیچ هێزێكی تر ناده‌ین بێنه ناو كه‌ركوك.
له‌باره‌ی سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكیشه‌وه بارزانی وتی، نوری مالیكی ده‌یویست شكۆی پێشمه‌رگه بشكێنێت به‌ڵام دڵنیابووین له‌وه‌ی ناتوانێت كارێكی له‌و شێوه‌یه بكات.