12/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
كوردستان خاوه‌نی 55 ملیار به‌رمیلی نه‌وته
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 55 ملیار به‌رمیله نه‌وتی یه‌ده‌گه‌و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت: له‌لایه‌ن به‌غداوه هه‌وڵی تێكدان‌و خراپكردنی بیره نه‌وته‌كانی كوردستان ئه‌درێت تا سووده‌كانی كوردستان له‌نه‌وت كه‌مبێته‌وه، رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌مریكیش ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه نه‌وتی كوردستان هۆكارێكی گرنگه بۆ سه‌ربه‌خۆیی‌و له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا كورد ده‌بێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت.
30 ساڵه ئه‌مریكا چاوی بڕیوه‌ته نه‌وتی كوردستان
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆركه‌ری ئه‌مریكی، ماوه‌ی زیاتر له 30 ساڵه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌وڵی خۆ نزیك كردنه‌وه له‌كورد ئه‌دات‌و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌نگاوی زۆری بڕیوه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه (په‌یوه‌ندی نێوان كوردی عێراق‌و ئه‌مریكا مێژوویه‌كی قوڵی هه‌یه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌وه‌ش به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران‌و ئیسرائیل).
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه پاساوی ئه‌مریكا بۆ هاوكاریكردنی كورد، دژایه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بوو بۆ رژێمه‌كه‌ی سه‌دام حسێن، به‌لام له‌راستیدا ئه‌مریكا دركی به‌وه كردووه ناوچه‌كانی باكووری عێراق سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدا حه‌شاردراوه، بۆیه له‌و كاته‌وه هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردووه تا له‌داهاتوودا سودی زۆر له‌و سه‌رمایه‌یه وه‌ربگرێت.
دروستكردنی هه‌رێم، جێبه‌جێكردنی خواستی ئه‌مریكا بووه
له‌راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه هاتووه كه دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌عێراقدا له‌ساڵی 1991 جێبه‌جێكردنی به‌شێكی گرنكی پلان‌و به‌رنامه‌كانی ئه‌مریكا بووه بۆ به‌ده‌سهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌باكووری عێراق.
له‌سه‌ر ئه‌و پرسه گاری سیك توێژه‌ری گه‌وره له زانكۆی كۆڵۆمبیا له ئه‌مریكا كه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی خزمه‌تی كردووه له‌و كاتانه‌ی كه كارته‌رو ریگان سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوون، رایگه‌یاند: ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی زۆری هه‌یه له باكووری عێراق‌و بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵی زۆری داوه له‌ناوچه‌كه جێگیر ببێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه كه ئه‌مریكا داوای هاوكاری له ئێران‌و چه‌ند وڵاتێكی تر كردووه، به‌تایبه‌ت ئیسرائیل كه عێراق‌و رژێمه‌كه‌ی بووبوونه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆیان.
نه‌وتی كوردستان، بڕو یه‌ده‌گ
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی نیویۆركه‌ری ئه‌مریكی، كوردستان خاوه‌نی بڕێكی زۆره له‌نه‌وتی یه‌ده‌گ‌و ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به نه‌وتی عێراق ده‌گاته چاره‌كێكی بڕه یه‌ده‌گ كراوه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه كوردستان رۆژانه 25 ملیۆن دۆلاری له‌ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش بۆ هه‌رێمی كوردستان بڕێكی زۆره‌و ده‌كرێت سوودی زۆری لێوه‌ربگیرێت.
هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و پرسه دێكستێر فیلكینسی رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی بڕێكی زۆره له‌نه‌وتی یه‌ده‌گ‌و بۆ ماوه‌ی سه‌دان ساڵی تر به‌رده‌وام ده‌بێت.
نه‌وتی كوردستان به‌شی 300 ساڵی تر ده‌كات
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی دێكستێر فیلكینسی رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی كه له‌رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست‌دا بڵاویكردۆته‌وه، كوردستان خاوه‌نی 55 ملیار به‌رمیله له‌نه‌وتی خاو، به‌و پێیه‌ش بێت نه‌وتی كوردستان بۆ زیاتر له 300 ساڵی تر به‌رگه ده‌گرێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه رایگه‌یاند كه كوردستان له‌رێی نه‌وته‌وه خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی به‌هێزه‌و له‌چه‌ند ساڵی داهاتوودا سوودی لێ وه‌رده‌گرێت بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
دێكستێر له‌راپۆرته‌كه‌یدا درێژه‌ی پێ ئه‌دات‌و ده‌ڵێت (له‌گه‌ڵ زۆرێك له به‌رپرسه كوردییه‌كاندا گفتوگۆم كردووه، هه‌مووان به‌نه‌وت خۆشحاڵن‌و داهاتوویه‌كی گه‌ش بۆ ناوچه‌كه‌یان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نها سه‌ركرده‌یه‌ك له‌وه‌دا كێشه‌ی هه‌بوو، ئه‌ویش به‌هۆی شێوازی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ توركیا).
دكتۆر به‌رهه‌م دژی شێوازی ناردنی نه‌وته
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ئاشكرای ده‌كات كه سه‌ركرده‌كانی كورد له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمدان، به‌ڵام دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح پێی وایه كه ئه‌و شێوازه كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت‌و ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه نه‌وت ره‌وانه‌ی توركیا بكرێت، كورد ده‌بێته به‌نده‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا.
دێكستێر فیلكینسی له‌راپۆرته‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی یه‌كێتی كه پێشتر جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه، پێی باشه شێوازی تر به‌كاربهێنرێت له‌هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان.
29 كۆمپانیای جیهانی سوود له‌نه‌وتی هه‌رێم ده‌بینن
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی نیویۆركه‌ری ئه‌مریكی، 29 كۆمپانیای جیهانی سوود له‌نه‌وتی هه‌رێم وه‌رده‌گرن‌و به‌شدارن له‌ده‌رهێنان‌و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ناوچه‌كه.
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه (له‌پاش ساڵی 2003ه‌و له‌و كاته‌وه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی كورد رێگایان به كۆمپانیا نه‌وتییه‌كاندا بێنه كوردستانه‌وه، ده‌ركه‌وتووه كوردستان خاوه‌نی یه‌ده‌گێكی زۆری نه‌وته، هه‌روه‌ها 29 كۆمپانیای جیهانی به‌شدارن له دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستاندا له‌ناویاندا كۆمپانیاكانی شیفرۆن‌و ئیكسۆن مۆبیل، كه هه‌ردوو كۆمپانیاكه رۆژانه زیاتر له 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنن.
ئاشتی هه‌ورامی پیلانێكی عێراقییه‌كانی ئاشكرا ده‌كات
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پیلانێكی عێراقییه‌كان ئاشكرا ده‌كات كه دژی نه‌وتی هه‌رێم په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
به‌پێی وته‌ی دێكستێر فیلكینسی رۆژنامه‌نووس، ئاشتی هه‌ورامی پێی راگه‌یاندووه كه له‌به‌غداوه دژایه‌تییه‌كی زۆر ده‌كرێت‌و جگه‌له‌وه هه‌وڵی خراپكردنی نه‌وتی هه‌رێم ئه‌درێت.
رۆژنامه‌نووسه‌كه زیاتر ده‌نوسێت‌و ده‌ڵێت (ئاشتی هه‌ورامی پێی وتم: له‌مساڵدا به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم ده‌گاته 500 هه‌زار به‌رمیل له‌رۆژێكدا، كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆتایی ساڵی 2015 ئه‌و رێژه‌یه به‌رزبكرێته‌وه‌و به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێم بگاته ملیۆنێك به‌رمیل له‌رۆژێكدا، هه‌ربۆیه حكومه‌تی ناوه‌ند كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تیكردنم، بۆچی ئه‌وان له‌گه‌ڵمان ده‌جه‌نگن؟ بۆچی بودجه‌یان بڕی؟ پارێزگاری له‌نه‌وتی خۆیان ده‌كه‌ن؟ بیره نه‌وته‌كانی ئێمه خراپ ده‌كه‌ن؟ ته‌نها بۆ سزادانی منه‌و هیچی تر).