13/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دەوڵەتی یاسا داوا دەكات عەبادی بانكهێشتی پەرلەمان بكریت
ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرۆكایەتیی پەرلەمان دەكات، سەرۆكوەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری بانگهێشت بكات.
كازم سەیادی، ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، كە لە لایەن نوری مالیكی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراقەوە سەرۆكایەتیی دەكرێت، ڕایگەیاندووە، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە بڕیاری خانەنشین كردنی دەیان ئەفسەر و قەدەغە كردنی فڕینی فڕۆكە عێراقییەكان، پێویستە هەریەك لە (حەیدەر عەبادی)، سەرۆكوەزیرانی عێراق و (خالید عوبێدی)، وەزیری بەرگریی عێراق بانگهێشتی لێژنەی ئاسایش و بەرگری بكرێن.