14/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دەنگۆی ئازادكردنی بڵاودەبێتەوە
شاندێكی كورد ١٠ ملیۆنو ٣٢٨ هەزار واژووە كە بەدروشمی (ئازادی ئۆجەلان) بۆ ئازادی ڕێبەری پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەماوەی رابردوو كۆكردووەتەوەو ئەمڕۆ ڕادەستی كۆنسەی یەكێتی ئەوروپایان كردووە.
عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان، لە 15 شوباتی 1999 بەپیلانێكی نێودەوڵەتی لەوڵاتی كینیا دەستگیركراو رادەستی توركیا كرا، كە ئێستا لەناو توركیا دەنگۆی ئازادكردنی بڵاوبووەتەوە.
له م باره يه وه، حەسەن جودی یەكێك لەسەركردەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەهەرێمی كوردستان رایگەیاند مەرجی سەرەكی لەدانوستانەكانی نێوان حكومەتی توركیاو گەلی كورد، ئازادكردنی ئۆجالانە، ئەوەش داوایەكی سەرەكی پارتی كرێكارانی كوردستانو هەدەپەیە، چونكە "ناكرێت گەلێك ئازادبێتو رێبەرەكەی لەزینداندابێت".
ئەو سەركردەیەی پەكەكە جەختیشیكردووەتەوە ئەگەر پرۆسەی دانوستاندەكە بەئامانج بگات، ئەوە ئازادكردنی ئۆجەلان نزیكەو تەنانەت لەسێبەری خۆمان نزیكترەو پرۆسەكەش دەوڵەت تێیدابەشدارە، نەك تەنیا ئاكپارتی.