هادی عامری هەرەشە له هەرێمی كوردستان  دەكات
14/02/2015 نوسەر: bzavpress

هادی عامری هەرەشە له هەرێمی كوردستان دەكات

هادی عامری بەرپرسی هێزی حشدی شعبی بەڵینیداوە وەڵامێكی توندی هەرێمی كوردستان بداتەوە لەبەرامبەر رێگە نەدانی هێزەكەی بۆ ناو كەركوك.

سەرچاوەیەك لە هێزەكانی حشدی شەعبی رایگەیاندووە " دوای ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم فەرمانی بە هێزی پێشمەرگە كرد ڕێگە نەدەن هێزەكانی حشدی شەعبی بچنە كەركوكەوە، هادی عامری بەرپرسی هێزی حشدی شعبی پەیوەندیكردووە بە قاسم سولەیمانی بەرپرسی سوپای قودسەوەو لەو بابەتە ئاگاداری كردووەتەوە".

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو" عامری بەڵێنیداوە لە داهاتوودا وەڵامێكی توندی ئەو هەڵوێستەی هەرێمی كوردستان بداتەوە".

بەرپرسێكی پێشمەگەیش رایگەیاندووە"حەشدی شەعبی بەوە تۆمتباركراوە كە چەندین تاوانی كۆمەڵكوژی لە دیالە و ئەنبار و سەلاحەدین دەرهەق بە سونە ئەنجامداوە".