مێژووی ڤەلانتاین بناسە..
14/02/2015 نوسەر: bzavpress

مێژووی ڤەلانتاین بناسە..


ئەم مێژووە زیاتر لە ئەفسانە دەچێت زۆرێك لە ووڵاتان و شارستانیەتەکان ئەم جەژنەیان هەیە.. ئێرانیەکان بە جەژنی خۆیانی دەزانن دەڵێن: بیست قەرن پێش میلاد ئەم جەژنەمان هەبووە، ئەبو ڕێحانی بەیروونی - لە آثار الباقیة دا ..باسی دەکات دەڵێت: ئێڕانیە باستانیەکاندا بە ڕۆژی ژن و زەوی ناوبردوە، چونکە ئەو دوو شتە مایەی خۆشگوزەرانی مرۆڤەکانن.. ئێرانیەکان لە جیاتی ڤەلانتاین ناویان ناوە بە رۆژی..ئەسپندارموژگان، کە لە ١٨ فێبریوەدا یادی دەکەنەوە. ..
لەڕاستیدا ئەوەی زیاتر بەربڵاوە لەم مێژوەدا ئەوەیە کە ئەروپاو ئەمریکا وەك رۆژی عیشق ناوزەدیان کردوە ، مێژوەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەدەی سێیەمی زاینی ، لەسەردەمی پاشایی رۆمەکان بەناوی "کلاودیۆسی دووەم" کە بیڕوباوەڕێکی زۆر سەیری هەبووە پێی وابووە کە ئەگەر خەڵکی ژن و ژن خوازی بکەن لە پیاوان و لە ئافرەتان توانی کارکردن و ئازایەتینا کەم دەبێتەوە پێی وابوو کە سەربازەکانی ئەگەر ژن بێهنن ترسنۆك دەردەچن، بۆیە هاوسەرگیری قەدەغەکرد ..!
لەو سەردەمەدا قەشەیەکی نەسرانی بەناوی "ڤالانتینۆس" بەدزیەوە کاری ئەوە بوو کە ژنی مارەدەکرد لەسەربازەکان، لەدوای ئەوەی پێدەزانرێت دەخزێنرێتە زیندان ، یەکێك لە پاسەوانەکانی زیندان ئافرەتە نامەیەکی بۆ دەنوسێت بەناوی خۆیەوە بە ئینگلیزی مێژوەکەی هاتووە دەنوسێت(form your valentine) لە ڤەلانتاینەوە بۆی نوسیوە، بۆیە ئیستا هەر خۆشویست و عاشقێك کە سەرەتا دەست پێدەکەن ..هەمان برگەو چامەی ئەو بەکاردێننەوە، ئیتر نامەکە دەگاتەوە لای"کلاودیۆسی دووەم" ئەم پیاوە لە سێدارە دەدرێت ، بۆدواجار دەبێتە سومبولی خۆشەویستی عیشق ، لەم رۆژەدا لە ئەمریکاو لە ئەوروپادا عاشقەکان شیرینو شکولادە دەکڕنو پێشکەشی یەکتری دەکەن.. ئەمە مێژووەکەیەتی.
کورتو پوخت هیچ پەیوەندی بە موسڵمانو ئیسلامەوە نیە تکایە ئاگاداربن.