14/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ هه‌ندێ لایه‌ن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هه‌وڵ بۆ شکستپێهێنانی دانوستانى توركياو كورد ده ده ن
ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا پێی وایه که هه‌ندێ لایه‌ن له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا هه‌وڵ بۆ شکستپێهێنانی دانوستانی ئاشتی له نێوان ده‌وڵه‌تى توركياو کورده‌کان ده‌ده‌ن.
ئۆغڵۆ، به ئاماژه به گرینگایه‌تی ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورده‌کان له بواری سیاسی وڵاتی تورکیا، ڕایگه‌یاند: ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی، له کاره سه‌ره‌تاییه‌کانی وڵاتی تورکیایه.
داود ئۆغڵۆ ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م ڕه‌وته له هێنانه‌دی ئاشتی و ده‌سته‌به‌رکردنی داهاتووی کۆمه‌ڵایه‌تی وڵاتی تورکیا ڕۆڵیکی گرینگی ده‌بێت. ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی له لایه‌که‌وه پێوه‌ندی فه‌رهه‌نگه جۆراوجۆره‌کان له ناوخۆی تورکیا و ئیمکانی ژیانی سه‌رجه‌م که‌مینه‌کان به یه‌که‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کۆتایی دێنێت به که‌ڵک وه‌رگرتن له زمانی توندوتیژی، زمانی چه‌ک و تیرۆر و کوشتوبڕه‌کان له تورکیا. ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی له زه‌رووره‌ته‌کانی دیموکراتیزه کردنی تورکیایه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له درێژه‌ی وته‌کانی خۆیدا به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ر که‌س سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی ئازاده تاکوو ڕوانگه و ئه‌ندێشه‌کانی خۆی ده‌رببڕێت، وتیشی: هیچ که‌سێک له تورکیا مافی ئه‌وه‌ی نییه ئه‌ندێشه سیاسییه‌کانی خۆی به که‌ڵک وه‌رگرتن له تووڕه‌یی بخاته ڕوو.