15/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیسلامیه‌کان له‌دژی ڕوداوه‌كانی میسر خۆپیشاندان ڕێكده‌خه‌ن
به‌مه‌به‌ستی ئیدانه کردن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له دژی قه‌سابخانه خوێناویه‌كه‌ی سوپا دژ به خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نی له میسر ،بڕیاره ئیسلامیه‌كانی كوردستان گردبونه‌وه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێرساز بكه‌ن.
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان راگه‌یاند "بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزیی بۆ قوربانیانی میسر، پێمان باشه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد ناڕه‌زایی گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و قه‌سابخانه‌یه بده‌ینه حكومه‌تی كوده‌تای میسری" .
وتیشی "ئێستاكه هێزه ئیسلامیه‌كانی كوردستان كار بۆ وه‌رگرتنی مۆله‌ت ده‌كه‌ین له شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه‌یه‌ك دژی ئه‌و هه‌مووه سته‌مه كه ده‌رهه‌ق به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی میسر كراوه".
له‌به‌رامبه‌ریشدا "تۆفیق كه‌ریم" ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا وتی:كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو خه‌ریكی راگۆرینه‌وه‌و وتوێژین بۆ سازدانی ناره‌زای جه‌ماوه‌ری دژ به‌و كوده‌تایه‌ی دوێنێ ڕویدا.
ناوبراو وتیشی: هێشتا له وتوێژداین و بڕیاری یه‌كلایكه‌ره‌وه‌مان نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌مان دا بێگومان ده‌مانه‌وێت به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بیكه‌ین و هیچ په‌یوه‌ندی كوردستانه‌وه نه‌یه.