15/02/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆچی پارتی و یه‌كێتی له‌به‌غدا هاوڕانین
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ر دروستكردنی حه‌شدی شه‌عبی، داواده‌كات نه‌رمی بنوێنرێت، چونكه پێی وایه ئه‌و هێزه بۆته ئه‌میری واقیع.
له‌م باره‌وه، نه‌وزاد ڕه‌سوڵ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لیستی یه‌كێتى رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی له عێراق بۆته ئه‌مری واقیع له‌به‌ر دووهۆكار یه‌كه‌م: له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كانه‌وه، به‌تایبه‌تی عه‌لی سیستانی پشگیری لێده‌كرێت، دووه‌م: شتێك نه‌ماوه به‌ناوی سوپای عێراق، بۆیه حه‌شدی شه‌عبی شوێنی سوپای عێراقی گرتۆته‌وه، وتى: ئێمه چۆن حه‌زناكه‌ین ڕه‌خنه له پێشمه‌رگه بیگرێت، شه‌قامی عه‌ره‌بی عێراقیش بۆ حه‌شدی شه‌عبی ئاوایه، بۆیه ئێمه وه‌ك یه‌كێتی ده‌مانه‌وێت تۆزێك نه‌رمتر بین به‌رانبه‌ر به‌و پرسه، له كاتێكدا پارتی زۆر پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات نابێت ئه‌و حه‌شده دروستبكرێت، به‌ڵام ده‌بێت پارتی ئه‌وه بزانێت ئێستا حه‌شدی شه‌عبی بۆته واقیع له عێراقدا.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان، راگه‌یاند پارتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دروستكردنی هێزێكدا نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق بێت، ده ليت: پارتی ترسی له‌وه هه‌یه ئه‌م حه‌شده ببێته گرفت له‌به‌رده‌م ناوچه كوردستانیه‌كان و له‌و باره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جیاوازیمان هه‌یه.